کوردستان فردا
چهارشنبه ۲۸ آذر ۱۳۹۷ ۱۲:۱۵

ئەڵمانیا ٧٨ملیار یۆرۆ بۆ کۆچبەران تەرخان دەکات

حکومەتی ئەڵمانیا دەیەوێت ٧٨ ملیار یۆرۆ بۆ پرسی کۆچ و کۆچبەران و پەنابەرێتی تا ساڵی ٢٠٢٢ تەرخان بکات و لەناوشیاندا ٣١ ملیار یۆرۆ بۆ بەرەنگاری ئەگەری کۆچکردن لەو وڵاتانەی کە کۆچبەران لێیان دێن یان پێیدا تێدەپەڕن.

بەپێی پلانی نوێی حکومەتی ئەڵمانیا هەروەها ٢١ملیار یۆرۆش بۆ دەستەبەری کۆمەڵایەتی تایبەت بۆ پەنابەران تەرخانکراوە و ١٣ملیار یورۆ بۆ خولی فێرکردن زمانی ئەڵمانی بۆ پەنابەران تەرخانکراوە.

ئەڵمانیا بەنیازە نزیکەی ١۵ ملیار یۆرۆش بۆ ویلایەتەکان و شارەکان تەرخانبکات بۆ خەرجکردنی لەبوارەکانی بەشداریکردنی بیانییەکان لەناو کۆمەڵگا.

حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا پلانی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی هاتنی پەنابەران بۆ ئەڵمانیا لە ٢٠٠ هەزار پەنابەرەوە بۆ ١۵٠ هەزار پەنابەر لە ساڵی داهاتوو و لەگەڵ کاراکردنی رێوشوێنی دوورخستنەوەی پەنابەرە رەتکراوەکان بۆ وڵاتەکانیان یان ئەو وڵاتانەی کە لێیان هاتوون بۆ ئەڵمانیا.