کوردستان فردا
یکشنبه ۲۹ مهر ۱۳۹۷ ۱۸:۱۰

به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌رده‌م بڕیاری قورس و به‌رپرسیارێتی نیشتیمانیدا

ئاشکرایە دەوڵەتی عێراق بە دۆخێکی نا سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری […]

ئاشکرایە دەوڵەتی عێراق بە دۆخێکی نا سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و ئەمنی تێپەر دەبێت، قۆناغێک پڕ لە کێشە و قەیران، بەجۆرێک دۆخەکە تەواو ئاڵوزە، قه‌یرانی قوڵی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی هه‌یه‌، له‌ناوخۆی عێراقدا به‌ریه‌که‌وتنی به‌رده‌وامی گروپه‌ ئایینی و مه‌زهه‌بی و ئیتنیکیه‌کان هه‌یه‌، ئاستی خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژیان زۆر نزمه‌.

له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشدا کێشه‌ مه‌ترسیداربوونی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ککه‌وتنی ئێران و ئه‌مریکا ئه‌گه‌رێکی کراوه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی وه‌ڵاتانی هه‌رێمی وه‌ک تورکیا و سعودی.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە و تێپەراندنی دۆخەکە، بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌ندروست و سه‌قامگیر له‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و ده‌رهێنانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ له‌ چنگی قۆرخکاری پارتایەتی تەسک‌، پێوسیتە عێراق سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانێکی بەھێز و خاوەن توانایەکی باش و گونجاو ھەڵبژیرێت تا کێشە کەڵەکەبووەکان چارەسەر بکات.

بەپێی ئەو دابەشکارییە سیاسیەی لە عێراق کراوە پۆستی سەرۆک کۆمار لە پشکی کوردە، بۆ ئەمەش لە چەند رۆژی ڕابردوودا یەکێتی نشتیمانی د. بەرھەم ساڵحی بۆ ئەو پۆستە بەربژێرکرد، یەکێتی لەم کارەیدا ھەنگاوێکی باش و ژیرانەی نا تا لەلایەک بەشێکی کێشەکانی ئەم ناوچەیە چارەسەر بکات، لەلایەکیتر کەسێکی بەتوانا و خاوەن کارێگەر بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکات کە پێگە و رووڵی گەورەی ھەیە لە عێراق و ناوچەکە.

بەرھەم ساڵح تا رادەیەکی باش دەتوانی کۆتایی بەکێشەکان بھێنێت و لایەنە ناکۆکەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە، لە رووی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش دەتوانی پێگەی عێراق تا ئاستێکی پلە بڵند بەرزبکاتەوە، سەبارەت بە گەلی کوردیش دەتوانی ھاوسەنگی ھێز لەنێوان ھەرێم و بەغدا بگیرێتەوە و مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بپارێزێت، بۆ ئه‌م ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌ مێژوییه‌ گرنگ بوو به‌رهه‌م ساڵح بریارێکی قورس بدات، سه‌ره‌نجام له‌ پێناو له‌ ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌ نیشتیمانیه‌ بریاره‌ قورسه‌که‌یدا.