کوردستان فردا
چهارشنبه ۰۲ آبان ۱۳۹۷ ۰۵:۵۰

حەسەن رۆحانی:

دەکرێت رێککەوتنی ئەتۆمی بەبێ ئەمەریکا جێبەجێ بکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، دەکرێت رێککەوتنی ئەتۆمی بەبێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جێبەجێ بکرێت.

حەسەن ڕۆحانی لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئاماژەی بەوەکرد، “ئێران بە پابەندە بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەوەو ئەگەر چی لایەنەکانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی خۆیانەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە ۲۲۳۱ ی نەتەوە یەکگرتووەکانە، دەبێت بەرژوەندییەکانی ئێران وەک فرۆشتنی نەوت و گاز و پەیوەندییە بانکییەکان بە ڕوونی ئاماژەی پێ بکرێت”.

ڕۆحانی وتیشی، “من هیوادارم ئێران و ۳ وڵاتی باڵای ئەوروپا بە ڕێککەوتن بگەن، رێککەوتنەکە ڕۆڵی گرنگی لە دابینکردنی ئەمنیەت لە ناوچەکەدا هەبووە”.