کوردستان فردا
دوشنبه ۲۶ آذر ۱۳۹۷ ۰۰:۰۷

د.بەرهەم ساڵح فۆرمی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پڕکردەوە

پەرلەمانتاری پێشووی عێراق راگەیاند، د.بەرهەم ساڵح بە فەرمی خۆی کاندیدکردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و فۆرمی کاندیدبوونی پڕکردوەتەوە.

حەسەن جیهاد ئاشکراشیکرد، “د. بەرهەم ئێستا لە بەغدایەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە عێراقیەکان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق”.

ڕۆژی ١٩ی ئەیلولی ئەمساڵ، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە فەرمی د.بەرهەم ساڵحی کاندید کرد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و لە ئێستادا ژمارەیەک کاندیدی دیکەش فۆرمی کاندیدبونیان پڕکردوەتەوە.