کوردستان فردا
جمعه ۲۳ آذر ۱۳۹۷ ۱۳:۲۰

مێرکڵ به‌هێزترین ژنی جیهانه‌

گۆڤاری “فۆربس”ـی ئه‌مه‌ریکی بۆ هه‌شته‌م جار له‌سه‌ر یه‌ک، نازناوی به‌هێزترین ژنی جیهان ده‌به‌خشێته‌ ئه‌نگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئه‌ڵمانیا.

گۆڤاره‌ ئه‌مه‌ریکییه‌که‌ نوسیوویه‌تی: “رای گشتی ئه‌و پرسیاره‌ گه‌وره‌ی بۆ درووست بووه‌ که‌ کێ شوێنی مێرکڵ ده‌گرێته‌وه‌و چی رووده‌دات پاش ئه‌وه‌ی مێرکڵ ده‌سه‌ڵات جێده‌هێڵێت؟.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌، ئه‌نگێلا مێرکڵ، به‌م دواییانه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو که‌ نیازی نییه‌ جارێکی دیکه‌ خۆی بۆ پۆستی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێرێته‌وه‌.

پله‌ی دووه‌میش وه‌ک ساڵی رابردوو دراوه‌ته‌وه‌ تێریزا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا، پاش ئه‌وه‌یش سه‌رۆکی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، کریستین لاگارد پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌.

هه‌روه‌ها ماری بارا، سه‌رۆکی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی، جه‌نه‌راڵ مۆتۆرزی ئه‌مه‌ریکی له‌ پله‌ی پێنجه‌م دایه‌ و پاش ئه‌ویش ئه‌بیگێل جۆنسۆن، سه‌رۆکی کۆمپانیای فیدێڵتی ئه‌مه‌ریکی بۆ وه‌به‌رهێنان دێت.

گۆڤاری فۆربس، لیستێکی تایبه‌ت به‌ سه‌روه‌ت و‌ سامان و ده‌رکه‌وتنی میدیایی و کاریگه‌رییه‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌و ژنانه‌ ئاماده‌ کردووه‌و له‌ به‌رچاو گرتووه‌.

گه‌نجترین ئافره‌تی ئه‌و لیسته‌، گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریکی، تایلۆر سۆفیاته‌ که‌ ته‌مه‌نی ته‌نها ۲۸ ساڵه‌، به‌ڵام له‌ پله‌ی ۶۸ دایه‌.