کوردستان فردا
یکشنبه ۲۷ آبان ۱۳۹۷ ۰۶:۰۶

وەزیری دادی ئەمەریکا دەستی لەکارکێشایەوە

جێف سێسشنس، وەزیری دادی ئەمریکا رایگەیاند، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە.

جێف سێسشنس، وەزیری دادی ئەمریکا لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا دەڵێت، “بەڕێز سەرۆک، لەسەر داوای بەڕێزتان دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش دەکەم. هاوکات زۆر سوپاستان دەکەم کە ئەو هەلەیەتان بەمن بەخشی”.

سێسشنس لە نامەکەی جەخت دەکاتەوە، لەوەی کە لەو ماوەی کاری کردووە زۆر بە حەزەوە ئەرکەکانی بە جێگەیاندووە و هەروەها سوپاسی تەواوی هاوکارەکانیشی کرد لە وەزارەتی داد.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکیدا نوسیوویەتی، “سوپای وەزیری داد جێف سێسشنس دەکەم بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکەی، نیازپاکی خۆمانی پێرادەگەیەنین. لە بەروارێک دەستنیشان دەکەم بۆ دانانی کەسێک لە شوێنی ناوبراو “.

ترەمپ هەروەها دەڵێت، بەشێوەیەکی کاتی بەڕێوبەری قەلەمی تایبەتی وەزارەتی داد ماتیۆ گی. وایتەکەی وەک وەزیری داد دەستبەکار دەبێت.