کوردستان فردا
پنج شنبه ۲۵ مرداد ۱۳۹۷ ۱۲:۵۰

چین تۆڕێکی بەرهەمهێنانی باران دروست دەکات

وڵاتی چین بە نیازە تۆڕێکی گەورەی” کۆنترۆڵکردنی کەش و هەوا” دروست بکات، لە رێگەیەوە باران لەو شوێنانە دەبارێنێت کە بارانیان لێ نابارێت.

دەزگای زانستی ئاسمانی و تەکنۆلۆژیای ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئامانجیان لە دروستکردنی ئەو تۆڕە بارینی بارانە لە هەرێمی تبت. گەورەیی رووبەری تۆڕەکە نزیکی چل هێندەی گەورەیی رووبەری کوردستانە .

ئاماژە بەوەشدراوە، حکومەتی چین هەوڵدەدات لە رێگەی ئەو تۆڕەوە، کەرتی کشتوکاڵ بەرەو پێش ببات.

تەکنەلۆژیای تۆڕەکە بریتییە لە ناردنی هەور، کە بە “تۆوی هەوری” ناوبراوە، لەگەڵ تەنۆلکەی ئایۆدیدی سیلڤەر، کە یارمەتی دروستبوونی شێ دەدات، لەسەر بەرزایی شاخەکان بنکەی تۆڕەکە دادەنرێت، رووبەری بنکەکە یەک ملیۆن و ۶٠۵ هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتر دوو جایە، توانای دروستکردنی ١٠ ملیار سێجا بارانی هەیە لە ساڵێکدا.