دوشنبه, 05 فروردين 1398
شناسه خبر:627

قەدەغەکردنی ناردنی نەوتی هەرێم بۆ ئێران بڕیارێکی نێوخۆییە و بەغدا دەوری تێدا نەبووە

  • انداز قلم

فیرووز زارعی ڕاوێژاری ئابووریی ئێران لە هەولێر لە بارەی وەستاندنی پڕۆسەی ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاند: تا ئەم کاتەش هیچ ڕێنمایی یان ئاگادارکردنەوەیێکی فەرمی لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە بە لایەنی ئێران نەدراوە کە ناردنی نەوتی هەرێم بۆ ئێران قەدەغە بکات.

کوردنامه

فیرووز زارعی ڕاوێژاری ئابووریی ئێران لە هەولێر لە بارەی وەستاندنی پڕۆسەی ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران ڕوونکردنەوەی بە هەواڵنێری کوردپرێس دا و ڕایگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەمە 25ی ڕێبەندان بەرانبەر بە 13ی شوبات ڕێنماییێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ناردووە و لە ڕێنماییەکەشدا ناردنی هەموو جۆرە بەرهەمێکی نەوتیی لە هەرێمەوە بەرەو ئێران قەدەغە کردووە.

ناوبراو گوتیشی: ڕێنماییەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکانی باشماخ و حاجی ئومەران و پەروێزخان نێردراوە و بەو پێیەش ناردنی هەموو جۆرە بەرهەمێکی نەوتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران قەدەغە کراوە.

ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران لە هەولێر زیادیشی کرد: ڕێنماییەکە واژۆی وزیری سامانە سروشتییەکانی پێوە نییە بەڵکوو بریکاری وەزیر واژۆی کردووە و وەکوو پەیڕەوێکی نێوخۆی هەرێم چاوی لێدەکەین و بەغدا تا ئەم کاتەش لەو بارەیەوە هیچ ڕێنماییێکی دەرنەکردووە.

زارعی ئەوەشی بە کوردپرێڵس وتووە کە کونسووڵخانەی ئێران لە هەولێر سەرقاڵی ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکوومیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی و ئیدارەی گومرگی هەرێمن و تا ئەم کاتەش هیچ وەڵامێکیان لە بارەی هۆکاری ئەو بڕیارەی سامانە سروشتییەکان وەرنەگرتووە.

ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران لە هەولێر گوتیشی گوایا کەسانێک هەن دەڵێن هۆکاری بڕیارەکە بۆ گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران دەگەڕێتەوە و هەندێک کەسیش دەڵێن هۆکاری ئەو بڕیارە پێوەندیی بە یەکخستنی پرسی ناردنی بەرهەمی نەوتی و ڕێگری کردن لە قاچاخی نەوتەوە هەیە. هەندێک کەسی دیکەش دەڵێن ئێستا حکوومەتی هەرێم و دوەڵەتی ناوەند مەرزەکانیان یەک دەخەن و بڕیارەکەی سامانە سروشتییەکانیش پێوەندیی بە هەمان بابەتەوە هەیە.

ناوبراو ئەوەشی بۆ هەواڵنێری کوردپرێس ڕوون کردەوە: "بڕیارەکە لە باری دەستوورییەوە تەواو نییە و تەنانەت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ئاگاداری ئەو بابەتە نییە و ئەگەرچی ئێمە بەدواداچوونی زۆریشمان بۆ کردووە بەڵام دیار نییە ئەو بڕیارە لە چ لایێکەوە دەرکراوە."

ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران لە هەولێر دووپاتیشی کردەوە: ڕێنماییەکە واژۆی وزیری سامانە سروشتییەکانی پێوە نییە بەڵکوو بریکاری وەزیر واژۆی کردووە و وەکوو پەیڕەوێکی نێوخۆی هەرێم چاوی لێدەکەین و بەغدا تا ئەم کاتەش لەو بارەیەوە هیچ ڕێنماییێکی دەرنەکردووە.

زارعی گوتیشی ئەگەر لە ئەنجامدا دەربکەوێت کە بڕیارەکە پێوەندیی بە گەمارۆکانی ئەمریکاوە نییە و بڕیاری دەوڵەتی ناوەندیی عێراقیش نیە ئەوا کێشەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکلا دەبێتەوە.

هەواڵنێری کوردپرێس پرسیاری ئەوەشی لە ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران لە هەولێر کرد کە ئایا دەکرێت هەرێمی کوردستان تاکلایەنە و سەربەخۆ لەبارەی ئیلتیزام کردن بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڕیاری دابێت؟ زارعی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کوردپرێسدا ڕایگەیاند: بەرپرسانی فەرمی و حکوومیی هەرێمی کوردستان پێشتریش ئەوەیان وتووە کە ڕێنمایی و فەرمان و هەماهەنگیی پێویست لە بەغداوە وەردەگرن و دەوڵەتی ناوەندیش تا ئەم کاتە هیچی لەو بارەیەوە بە ئێمە ڕانەگەیاندووە و ئێمەش پێمان سەیرە کە هەولێر تاکلایەنانە ئەو بڕیارەی داوە بۆیە بەدواداچوونی بۆ دەکەین چوونکە بەغدا لەو بڕیارەدا دەوری نەبووە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ئەگەر کێشەکە پێوەندیی بە گەمارۆکانی ئەمریکاوە بوایە ئەوا بڕیارەکە دوولایەنە دەبوو ئەوەش لە کاتێکدایە ئێستا ناردن لە دیوی ئێرانەوە کێشەی نییە.

لە کۆتاییدا کوردپرێس ئەم پرسیارەشی لە ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران لە هەرێمی کوردستان کرد کە ئەگەر بێتوو ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت و ناردنی نەوتی هەرێم بۆ ئێران قەدەغە بکرێت کونسووڵخانەی ئێران یان دیکەی بەرپرسان چ بەرنامەیێکیان دەبێت و چ بڕیارێک دەدەن؟ زارعی لە وەڵامدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: لەو حاڵەتەدا بڕیاری پێویست لای بەرپرسانی باڵای ئێران دەبێت بۆ هەر بڕیارێکی پێویست دەبێت ڕێنمایی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەربگرین.

 

 

کوردپرێس

ارسال نظر به عنوان مهمان

  • هیچ نظری یافت نشد

پیشخوان روزنامه ها

وضعیت آب و هوا

نظرسنجی

آیا از عملکرد شهرداری بوکان رضایت دارید؟