دوشنبه, 05 فروردين 1398
شناسه خبر:628

تورکیا ئەمریکای خستۆتە ژێر گوشارەوە بۆ دەرکردنی کوردەکان لە مەنبج

  • انداز قلم

بلوومبێرگ دەنووسێت تورکیا لەسەروبەندی کۆتایی هاتنی داعش و کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا، ئەم وڵاتەی خستۆتە ژێر گوشارەوە بۆ دەرکردنی کوردەکان لە مەنبج.

کوردنامه

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە کوردەکانی سووریا توانیان لە ساڵی 2016 داعش لە شاری مەنبج و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات دەربکەن. لەو کاتەشەوە تورکیا داوا لە ئەمریکا دەکات هێزە کوردەکان ناچار بکات مەنبج بەجێبێڵن و ئەو شارە ڕادەستی گرووپە سەربزیوەکانی سەربەو وڵاتە بکەنەوە.

ئەمریکا و تورکیا لە حوزەیرانی 2018 ڕێکەوتننامەیێکیان لەسەر چوونەدەرەوەی هێزە کوردەکان لە مەنبج واژۆ کرد، بەڵام تورکیا بێ هیوایە لە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەکە.

بلوومبێرگ لە ڕاپۆرتێکیدا دەنووسێت ئێستا کە ئەمریکا خەریکە لە سووریا دەکشێتەوە و داعش نزیک لە کۆتاییە ئەنقەرە واشنتنی خستۆتە ژێر گوشارەوە تا پێش کشانەوە لە سووریا کوردەکان ناچار بە چۆڵ کردنی مەنبج بکات.

بەگوێرەی بلوومبێرگ ئەنقەرە خۆی ئامادەکردووە کە لە ئەگەری نەچوونەدەرەوەی کوردەکان لە مەنبج لە ڕێگای سەربازییەوە مەنبج کونترۆڵ بکات.

ئەم گۆڤارە دەشنووسێت بەم زووانە لە واشنتن بەرپرسانی باڵای سەربازیی تورکیا و ئەمریکا کۆ دەبنەوە و تورکیا هەوڵەکانی بۆ ژێر گوشارە خستنی ئەمریکا بەمەبەستی دەرکردنی هێزە کوردەکان لە مەنبج چڕ کردووەتەوە.

ارسال نظر به عنوان مهمان

  • هیچ نظری یافت نشد

پیشخوان روزنامه ها

وضعیت آب و هوا

نظرسنجی

آیا از عملکرد شهرداری بوکان رضایت دارید؟