حكوومەتی سووریا بۆچی خان شیخۆنی كیمیاباران كرد؟
تاريخ:  پنجشنبه, ۱۷ فروردین ۱۳۹۶ کد مطلب :  1719624
دوێنێ فڕۆكە سەربازییەكانی حكوومەتی سووریا بۆردمانی ناوچەی خان شیخۆنی پارێزگای ئیدلبیان لە باكوری ئەو وڵاتە بە بەكارهێنانی گازی ژەهراوی كرد، كە بەو هۆیەوە 100 كەس كوژران و نزیكەی 500ی تریش بریندار بوون، لە یەكێك لە تاوانە گەورەكان لەدژی هاووڵاتییانی سووریا، رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاماژە بۆ هۆكارەكانی بۆردمانكردنی شیخۆن دەكات

به گزارش کردستان فردا، دوێنێ فڕۆكە سەربازییەكانی حكوومەتی سووریا بۆردمانی ناوچەی خان شیخۆنی پارێزگای ئیدلبیان لە باكوری ئەو وڵاتە بە بەكارهێنانی گازی ژەهراوی كرد، كە بەو هۆیەوە 100 كەس كوژران و نزیكەی 500ی تریش بریندار بوون، لە یەكێك لە تاوانە گەورەكان لەدژی هاووڵاتییانی سووریا، رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاماژە بۆ هۆكارەكانی بۆردمانكردنی شیخۆن دەكات.
رۆژنامەی "تایمز"ی بەریتانیایی لەو بارەوە دەڵێت كە ئەو بۆردمانەی سووریا وەڵامی حكوومەتی ئەو وڵاتەیە لە بەرامبەر گۆڕانی هەڵوێستی ئەمەریكا لەبارەی سووریاوە، رۆژنامەكە لە شرۆڤەكارییەك ئەمڕۆ چوارشەم روونی كردەوە كە ئەو هێرشە كیمیاییە كە حكوومەتی سووریا كردییە سەر خان شیخۆن لە دوای گۆڕانی هەڵوێستی حكوومەتی نوێی ئەمەریكا دێت بەوەی لادانی ئەسەد لە دەسەڵات لەو ولاتە چیتر كاری لەپێشینەی ئەو نییە لە بەرامبەر سەركەوتن بەسەر داعشدا. 
ئەو رۆژنامە ئاماژە دەكات كە بازنەی خاوەن بڕیار لە دەورەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا ئەو هەڵوێستە نوێیەی ئەمەریكایان وەك پەیامێكی دڵنیاكەرەوە بۆ دەربازبوونی لە سزاكان وەرگرت، بۆیە ئەوان بڕیاری هێرشكردنیان بە گازی ژەهراوی دا بۆسەر ناوچەكانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دەشتی پارێزگای ئیدلب.
بەپێی رۆژنامەكە حكوومەتی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لەوەی ئێستە باشتر نەبوو لە مامەڵەكردن لەگەڵ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە وەك ئەو هێرشەی لە 2013 بە گازی ژەهراوی كرایە سەر ناوچەی غوتەی دیمەشق و بەو هۆیەوە 1300 كەس بوونە قوربانی.
رۆژنامەكە ئاماژە دەكات كە ئەو كات ئەمەریكا بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە بە هێڵی سوور دانا كە ناكرێت ببەزێندرێت، بەڵام ئەسەد بەزاندی بەبێ سزادانی تەنیا بڕێك سزای سووك نەبێت، هەروەها سووربوونی ئۆباما بە نەمانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات هیچی لە بابەتەكە نەگۆڕی.
رۆژنامەكە رووی رەخنەكان ئاراستەی تڕەمپ دەكات لە مامەڵەكردنی لەگەڵ فایلی سووریا و دەڵێ كە ئەو دەسەڵاتە كە دان بە ئەنجامدانی تاوان لەلایەن ئەسەدەوە دەنێت و پێشنیازیش دەكات كە پڕۆسەی لادانی لە دەسەڵات لەلایەن قوربانیانەوە بێت، بەتەنیا خۆی لە ئەمری واقیع لا نادات، بەڵكو هەوڵی دروستكردنی واقیعەكی تر دەدات كە رەنگە ئەنجامی پێچەوانەی بۆسەر رۆژئاوا هەبێت بەمنێزیكانە.
بەپێی ئامارەكان ئەمڕۆ چوارشەم ژمارەی قوربانیانی بۆردمانەكەی حكوومەتی سووریا بۆسەر ناوچەی خان شیخۆن لە ئیدلب گەیشتە 100 كوژراو كە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەتن و ئەوان شوێنەواری بەكارهێنانی چەكی كیمیاییان بە ئاشكرا پێوە دیارە.
ئەمڕۆ چوارشەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بەهۆی هێرشەكە ساز كرد، لای خۆیەوە ئیگۆڕ كۆناشینكۆڤ گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رای گەیاند كە هێزەكانی سووریا بۆردمانی ئەمبارێكی چەكی تیرۆریستانیان لە خان شیخۆن كردووە كە چەكی كیمیایی تیادا بووە كە لە عێراقەوە هاتووە، لەو كاتەی حكوومەتی سووریا رەتی دەكاتەوە كە چەكی كیمیایی بەكار هێنابێت.
لە ئەنجوومەنی ئاسایش پڕۆژەبڕیارێكی ئەمەریكی بەریتانیایی و فڕەنسایی دەخرێتە روو بۆ سەركۆنەكردنی هێرشەكەی ئیدلب بە گازی ژەهراوی لەلایەن حكوومەتی سووریاوە، هەروەها داوا لە رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی دەكرێ بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی بەپەلە لەبارەی راستی هێرشەكە و ژمارەی قوربانیانی.
پڕۆژەكە بەسەر حكوومەتی سووریای دەسەپێنێت بۆ پێشكەشكردنی وردەكاری جموجۆڵی فڕۆكەكانی لەسەر خاكی سووریا لە رۆژی بۆردمانەكە و ناوی هەموو بەرپرسانی لە جموجۆڵی ئاسمانی لەو رۆژەدا، بێجگە لە رێكخستنی دیدارێك لەگەڵ بەرپرس و فەرماندە سەربازییەكانی سووریا لە ماوەی پێنج رۆژدا و داواش لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ ئاگەداركردنەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی ئەنجامی كاری لیژنەكە لە ماویە 30 رۆژ بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی سزایی لەژێر بەندی حەوتی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.
لای خۆیەوە سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لبنان رای گەیاند كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو بوێری و ئازایەتییەی نییە بۆ لێپرسینەوەكردن لەگەڵ حكوومەتی سووریا بەهۆی تاوانەكانییەوە لەوانە بۆردمانە كیمیاییەكەی خان شیخۆن.
لەلایەكی تر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چالاكانی سووریا ناوی ئەو فڕۆكەوانە سووریاییەیان بڵاو كردەوە كە هێرشەكەی بۆسەر خان شیخۆن لە ئیدلب و كیمیابارنكردنی شارۆكەكە ئەنجام داوە كە ناوی عەقید محەمەد یوسف حاسوورییە و فەرماندەی پۆلێكی فڕۆكەی سیخۆی رووسیاییە و لە فڕۆكەخانەی شعێرات هەستاوە و بە مووشەكی كیمیایی خان شیخۆنی بۆردمان كردووە و ئەوان ئاماژەیان بۆ شوێنی لەدایكبوون و نیشتەجێبوونی كرد لە پارێزگای حمس كە ئەو شیعەیەكی عەلەوییە و لە هەمان تایفەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریایە.
ئاڵۆزییەكانی سووریا پێی نایە حەوتەم ساڵ و سەرەڕای بوونی ئاگربەست و وتوێژەكانی ئاشتی لە جنێڤ، تا ئێستە یەكلا نەبووەتەوە، بەپێی ئامارەكانیش تا ئێستە نزیكەی 300 هەزار كەس كوژراون و ملیۆنانیش ئاوارەی ناوەخۆیی و دەرەكی ئەو وڵاتە بوونە.

منبع: وشه

کلید واژگان : 
حكوومەتی، سووریا، خان شیخۆنی، كیمیاباران

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی

نظرات کاربران

نظر خود را براي ما ارسال كنيد  

نام: *
پست الکترونیکی:
نظر شما: *

متن امنیتی

 یادداشت و مقالات

 خط داغ

 تازه ترین عناوین

 پر بیننده ترین ها

 کوردنامه

 روزنامه های سراسری

 ماهنامه بوکان

صفحه نخست  |  آرشیــو  |  درباره ما  |  ارتباط با ما

تمام حقوق محفوظ بوده و استفاده از مطالب سایت با ذکر منبع بلامانع است.

طراحی و اجرا توسط شرکت کیهان افزار