فیلمێکی کوردی خه‌ڵاتی تایبه‌تی فستیڤاڵی مه‌غریبی پێبه‌خشرا
تاريخ:  سه شنبه, ۲۲ فروردین ۱۳۹۶ کد مطلب :  2219615
فیلمی "بینای ژمارە ۱۳" خەڵاتی تایبەتی لێژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی فیلمی مەغریبی مسۆگەر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی کوردستان فردا، کورتە فیلمی "بینای ژمارە ۱۳" لە دەرهێنانی ئەمیر غوڵامی دەرهێنەری گەنجێکی بۆکانی، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی داوەرانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی کاپ سپارتێلی وڵاتی مەغریبی مسۆگەر کرد.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پەرویز جاهد سەرۆکی لیژنەی داوەرانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی کاپ سپارتێل (Cap Spartel Film Festival)ی وڵاتی مەغریب سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەو کورتە فیلمە وەک تاقە هەڵبژاردەی ئێران لەو فێستیڤاڵە وتی: لیژنەی داوەران بە کۆی دەنگ بە هۆی نیگا و فانتازیای شاعێرانە، داهێنانی وێنەیی و فەزای سوورڕیالسیتیی "بینای ژمارە ۱۳"، خەڵاتی تایبەتیی لیژنەی داوەروانیان بەو کورتە فیلمە بەخشی.
شایانی باسه‌ که‌ کورته‌ فیلمی، "بینای ژمارە ۱۳" وەک بەرهەمی هاوبەشی ئەمیر غوڵامی و حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان پێشتریش خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سەربەخۆی لەندەن، خەڵاتی باشترین دەنگ‌هەڵگری لە مێهرەجانی فیلمی ناوچەیی شاری سمنانیشی مسۆگەر کردووە.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ که‌ ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ لە مانگەکانی داهاتوودا، وێرای بەربژێربوونی بۆ بەشی کێبەرکێکان، لە ۵ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی نمایش بکرێت.
منبع: مێهر


کلید واژگان : 
فیلمێکی، کوردی،خه‌ڵاتی تایبه‌تی، فستیڤاڵی، مه‌غریبی، پێبه‌خشرا

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظرات کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد  

نام: *
پست الکترونیکی:
نظر شما: *

متن امنیتی




 یادداشت و مقالات

 خط داغ

 تازه ترین عناوین

 پر بیننده ترین ها

 کوردنامه

 روزنامه های سراسری

 ماهنامه بوکان







صفحه نخست  |  آرشیــو  |  درباره ما  |  ارتباط با ما

تمام حقوق محفوظ بوده و استفاده از مطالب سایت با ذکر منبع بلامانع است.

طراحی و اجرا توسط شرکت کیهان افزار