حکومەتی عیراق سێ‌ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات
حکومەتی عیراق سێ‌ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات
خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ئاشكرای كرد، لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ دروست كردنی سێ‌ بەنداو گەیشتوینەتە ڕێكەوتن و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە دروست كردنیان دەكەن.

خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عیراق ئاشکرای کرد، لەگەڵ وەفدی هەرێمی کوردستان بۆ دروست کردنی سێ‌ بەنداو گەیشتوینەتە ڕێکەوتن و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دروست کردنیان دەکەن.

هەر یەک لە بەنداوەکانی دەگەڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەنداوی مەندئاوا لە سنووری پارێزگای هەولێر و بەنداوی باکرمان لەسنووری پارێزگای دهۆک لەم بەنداوانەن کە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.