ڕێوی فێڵەباز، شێری داماو و مشکی ڕزگارکەر!
ڕێوی فێڵەباز، شێری داماو و مشکی ڕزگارکەر!

ڕێوی فێڵەباز و قۆشمە بە فێڵ و تەڵەکە، شێرێکی لە داو خست. شێر هەر چەندی دەخۆی نووسا و پەلەقاژەی کرد، نەیتوانی خۆی ڕزگار بکات، شل و شەکەت داچۆڕی و بیری لە تەنزی ڕۆژگار دەکردەوە، کە چ پەندێکی بەسەر هێناوە.مشکێک بەسەردا هات و کوتیک جەنابی شێر، ئەوە چیت لێ قەوماوە؟ژشێر کوتی: لێم‪گەڕێ، گۆڕی خۆمە با بیچێژم! […]

ڕێوی فێڵەباز و قۆشمە بە فێڵ و تەڵەکە، شێرێکی لە داو خست. شێر هەر چەندی دەخۆی نووسا و پەلەقاژەی کرد، نەیتوانی خۆی ڕزگار بکات، شل و شەکەت داچۆڕی و بیری لە تەنزی ڕۆژگار دەکردەوە، کە چ پەندێکی بەسەر هێناوە.مشکێک بەسەردا هات و کوتیک جەنابی شێر، ئەوە چیت لێ قەوماوە؟ژشێر کوتی: لێمگەڕێ، گۆڕی خۆمە با بیچێژم! جا وەرە ڕێوی بمبەستێتەوە!

مشک کوتی: قوربان، ڕێگام بدە، ڕزگارت بکەم.شێر کوتی: وازم لێ بێنە، من بەو هەموو هێز و توانایی دەرەقەتی ئەو داوە نەهاتم، تۆ دەتەوێ ڕزگازم کەی؟مشک کوتی: جەنابی شێر، هێز و توانایی ناوێ، ئەوە کاری منە.شێر سەری سووڕ ما، کوتی: دەوەرە بزانم چ دەکەی؟

مشک گورجێک داوی بە ددان جووم و قرتاند و شێری ڕزگار کرد!شێر بڕێک لە حاڵی خۆی فیکری و کلکی خستە نێوگەڵی و ڕۆیی.مشک کوتی: قوربان تەشریفت بۆ کوێ دەچی؟شێر کوتی: تەشریفم، سەری خۆم هەڵدەگرم و دەیبەوە کەس نە کێل و بەردە ڕەقان!مشک کوتی: بۆ قوربان خۆ لێرە چاکت بۆ دەگوزەرێ؟

شێر کوتی: وڵاتێکی ڕێوی شێری بگرێ و مشک ڕزگاری بکات جێگای من نییە، موبارێکی خۆتان بێ3!!1

بە نقل از کتاب«قسەی خۆش بۆ پێکەنین» لاپەڕەی 48-47- بۆکان- سید محمد امین قریشی11/7/1396