که له په‌نجه‌رە‌وە دەڕوانم دەزانم جه‌نگ هه‌رگیز ته‌واو نا‌بێـت و ته‌واو نه‌بووە له په‌نجه‌رە‌وە دەڕوانم و سه‌یری گوللەی ئه‌به‌دی جه‌نگه‌کان دەکه‌م بە ئاسمانه‌وە سه‌یری بریندارەکانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دەکه‌م، به خوێن و به زام و به هه‌توانه‌وە له په‌نجه‌رە‌وە دەڕوانم و دەزانم ژیان چ تۆپبارانێکی گهورەیه جه‌نگ له حه‌وشه‌وە دەست پێدەکات و […]
که له په‌نجه‌رە‌وە دەڕوانم دەزانم جه‌نگ هه‌رگیز ته‌واو نا‌بێـت و ته‌واو نه‌بووە
له په‌نجه‌رە‌وە دەڕوانم و سه‌یری گوللەی ئه‌به‌دی جه‌نگه‌کان دەکه‌م بە ئاسمانه‌وە
سه‌یری بریندارەکانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دەکه‌م، به خوێن و به زام و به هه‌توانه‌وە
له په‌نجه‌رە‌وە دەڕوانم و دەزانم ژیان چ تۆپبارانێکی گهورەیه
جه‌نگ له حه‌وشه‌وە دەست پێدەکات و دەڕوات تا دەگاته ئاسمان
من سه‌یری مردوەکان دەکه‌م دێن و دەڕۆن به به‌ر بارانهوە
سه‌یری گوڵه کوژراوەکان دەکه‌م… به غونچه و به دڕک و به خهزانهوە
له پەنجەرەوە دەڕوانم و تێدەگەم که سوپاکان بێ‌پشوو له شەڕدان
لەشکره کۆنەکان دێن و لێرەدا دەجەنگن، به سۆزی جارانەوە
تەپوتۆزی ئەسپ و دەنگی شمشێران دەگاته بەر دەرگام
به قریوەی جەنگ، بە هەلهەلەی ڕەش، به هاواری خودا، به ڕەزمی یارانەوە
له پەنجەرەوە دەڕوانم، خوێن دەبارێت لەسەر سەرتاپای لالەزار
کەس نییه لێرەدا هەستێت و بێت به فریای شکۆفەی ناو باغانەوە
شەڕ له دوای شەڕ هەڵدەگیرسێت و دەبینم
مرۆڤ مرۆڤ دەکوژێت، گوڵ گوڵ دەسووتێنێت . . . به عەشقی دەروێشانەوە
له پەنجەرەوە دەڕوانم، شەقام پڕه له لێزان و پسپۆڕ و له فەیلەسوفانی جەنگ
هەموو هاتوون به پێکی ڕەش، به جلی ڕەش، به خەندەی وەحشیانەوە
بۆنی باروت و هەوای خوێنینیان دەگاته ناو خوێنم
سوژده بۆ ئێسک و برین دەبەن، به حەسرەتی سوخته، به جۆشی هەوادارانەوە
له پەنجەرەوە دەبینم، تاریکه گۆزەر و ڕوو له وێرانەیە کۆڵان
سەعاتی مەرگه لێدەدات، لەبەر ماڵ و له ناو باغ و به لقی دارانەوە
کوچه سەراپای سواران و زرێپۆشان و سەربازانی دڵڕقه
هەموو سەداکوژن بۆ نەغمەی بولبول، نیشانەپێکن به دڵی گوڵستانەوە
له پەنجەرەوە دەڕوانم، پادشاکان دەبینم، وان له مەعدەنی شەیتان
حەزیان له زەوی وێران و ڕەنگی ئاسمانه به وێنەی ئاگربارانەوە
شەیدای بۆکڕوزی ڕۆحن و شیفتەی ئالودەبوونی خاکن
شوکرن به ئەتکی خەرامان و مەستن به خوێناو و شادن به ناڵەی بریندارانەوە
له پەنجەرەوە دەبینم، دەسووتێت کێڵگه و دەخنکێن پاساری و گەنم و میوەکان
ئەهریمەن دەگەڕێت بۆ بزەی گوڵەباخ، به نیگای تاریک و به خوێنی سەر دەستانەوە
کۆتر دەبینم دەفڕێت و عەشقی خۆی لەگەڵ باڵیدا دەبات
درەخت دەبینم دەسووتێت و ناکەوێت و دەمرێت به وەستانەوە
“به‌ختیار عه‌لی”
له دیوانه شێعری” ئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتی دوژمن”
- نویسنده : کردستان فردا
























