ساڵێك پڕ له‌ پیت و به‌ره‌كه‌ت 07 جولای 2020

ساڵێك پڕ له‌ پیت و به‌ره‌كه‌ت

  نه‌ له‌ وتارێكی وا كورت و نه‌ له‌ باسێكی ئه‌ده‌بی دا شوێنی گرینگی كه‌سایه‌تێكی وه‌كو مامۆستا هێمن نایه‌ته‌ ئاراوه‌؛ به‌ڵام ده‌مه‌وێ ساڵی كۆتایی ژیانی ئه‌و زاته‌ به‌رزه‌ بده‌مه‌ به‌ر تیشكی ئاماژه‌یه‌ك.  هه‌مومان ده‌زانین پیره‌ پیاوانی وڵاتی ئێمه‌ ساڵه‌كانی ئاخر و ئۆخری ژیانیان كه نه‌فت و كه‌له‌لا ده‌بن ،ده‌بێ خزمه‌تیان كه‌ین و بۆیان بپاڕێینه‌وه‌ و […]