ئه‌فسانه‌کانی ئازه‌ربایجان کۆکردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی: سه‌مه‌د بێهڕه‌نگی، بێهرووز دێقانیوهرگێڕ: سه‌لاح نيساری شێر و ڕێوی ڕۆژێک ڕێوی، برسییه‌تی زۆری بۆ هێنا؛ که‌وته مڵومۆکردن، به‌ڵکوو ئاژه‌ڵێکی کاس و وڕ په‌یدا بکا و زگی خۆی پێ تێر بکا. له‌پڕ شێر له به‌ینی داربهڕووەکانی لێڕه‌واره‌وه ده‌رپه‌ڕی. ڕێوی له دڵی خۆیدا گوتی: باش وایه بچم بۆ لای و نه‌ختێک خۆی […]
ئه‌فسانه‌کانی ئازه‌ربایجان کۆکردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی: سه‌مه‌د بێهڕه‌نگی، بێهرووز دێقانیوهرگێڕ: سه‌لاح نيساری شێر و ڕێوی
ڕۆژێک ڕێوی، برسییه‌تی زۆری بۆ هێنا؛ که‌وته مڵومۆکردن، به‌ڵکوو ئاژه‌ڵێکی کاس و وڕ په‌یدا بکا و زگی خۆی پێ تێر بکا. له‌پڕ شێر له به‌ینی داربهڕووەکانی لێڕه‌واره‌وه ده‌رپه‌ڕی. ڕێوی له دڵی خۆیدا گوتی: باش وایه بچم بۆ لای و نه‌ختێک خۆی له‌لا شیرین بکه‌م، با بزانم چۆن ده‌بێ.
خۆی گه‌یانده خزمه‌ت جه‌نابی شێر، به ده‌ست و لاقیدا نووسا و ملی نا له ماچ کردنی و گوتی: تۆ خاڵۆزای منی، به چاوه‌کانتدا ناسیمییه‌وه. چاوی خاڵۆی ڕه‌حمه‌تیم هه‌ر له چاوی تۆ ده‌چوو. قه‌زا و به‌ڵات له گیانی من خاڵۆزای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم، ته‌وای ئه‌و دارستانهت له دوو گه‌ڕاوم. ئێستاش قسه‌م بۆ بکه، با گوێت لێبگرم. زۆر له مێژه تۆم نه‌دیوه. شێر به‌م قسانه‌ی ڕێوی ههڵفریوا، ملی نا له گێڕانه‌وه‌ی سه‌ر برده‌ی ڕۆژگاری ژیانی له دارستانه‌که‌دا. ڕێوی بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژیی شێر زیاتر بکا، گوتی: خاڵۆی ڕه‌حمه‌تیم به قه‌ڵافه‌ت هه‌ر به‌قه‌ت تۆ ده‌بوو، به‌ڵام به‌ڕاستی نه‌ڕه شێر بوو! شتی وای ده‌کرد له هه‌موو لایه‌ک تاریفاتی بڵاو ببۆوه.
زۆر به‌غیرت و چالاک بوو؛ هه‌ر چه‌نده‌ی باسی بکه‌م، که‌مم گوتووه. خاڵۆزای ئازا و وریام، ئاخۆ تۆش هه‌ر وه‌ک خاڵم ئازا و به‌ده‌ستوبردی؟ هه‌ر چه‌نده ده‌زانم واش نه‌بی، هه‌ر کوڕی خاڵی منی. دیاره شێرێکی ئازا و به‌جه‌رگی، منیش شانازیت پێوه ده‌که‌م که…ڕێوی زۆری له‌سه‌ر ڕۆیشت، شێر ئه‌وه‌نده‌ی دی، له خۆبایی بوو. ئیتر شێر و ڕێوی بهدم قسەکردنهوه، گه‌یشتنه سه‌ر قوتکه‌ی کێوێک، دیسان ڕێوی گوتی: تۆ ده‌زانی خاڵۆی خوالێخۆشبووم کاتێک ده‌هاته سه‌ر ئه‌م کێوە، چ کارێکی ده‌کرد؟ باوه‌ڕ ناکه‌م تۆ بتوانی شتی وا بکه‌ی.شێر گوتی: جا بۆ باوکی من چی ده‌کرد وا من ناتوانم؟
ڕێوی گوتی: بێژم چیی ده‌کرد؟ ده‌کشا دواوه و به‌که‌یفی خۆی له‌م سه‌ره‌وه بازی دەدا خوارێ بۆ قووڵاییی شێو و دۆڵه‌که؛ به‌ڵام من قه‌ت بڕوا ناکه‌م تۆ ئه‌وه‌نده به‌جه‌رگ بی، بتوانی کاری وا بکه‌ی. ئازایه‌تیی خاڵم له باس کردن نایە.شێر گوتی به‌ڕاستی تۆ وا ده‌زانی من پشیله‌یه‌کم. هه‌ر ئێستا بزانه چۆن له‌م سه‌ره‌وه خۆم فڕێ ده‌ده‌مه خوارێ سه‌یرم بکه.
شێر ئه‌م قسانه‌ی کرد و پاشه‌وپاش کشاوه دواوه. لەپڕ خۆی هه‌ڵدا بۆ نێو شی‌و و دۆڵه‌که. له‌و سه‌ر شاخ و داخه‌وه به‌ر بۆوه و گشت گیانی تێک شکا. ڕێوی زۆر به‌ئارامی به‌قه‌ت پاڵی کێودا ڕۆیشته خوارێ و چووه سه‌ر لاشه‌ی شێری بێچاره. ملی نا له خواردنی نهرمهڕانی. شێر نیوه نووزه‌یه‌کی تێدا مابوو گوتی: که‌سوکاره‌که‌م خۆ تازه من هه‌ر ده‌مرم، وه‌ره له‌م به‌ز و غه‌زه‌ی سه‌ر سنگمه‌وه ده‌ست پێبکه!
ڕێوی گوتی:
خاڵه یا خاڵۆزامه
گۆشتی ڕانی به‌تامه
فه‌ڕقی نییه سنگ و ڕان
ده‌یخۆم، ده‌یكه‌م نۆشی گیان
- نویسنده : سه‌لاح نيساری
























