ئەدەب  دەربارەی چیرۆکی منداڵان
ئەدەب  دەربارەی چیرۆکی منداڵان

 ئەدەب  دەربارەی چیرۆکی منداڵان چیرۆک کۆنترین و گرنگترین لقە لە لقەکانی ئەدەب، لە هەمووجۆرەکانی تری ئەدەب، باوتر و بڵاوترە .. چیرۆک هونەرێکیجوان و بەچێژ و خۆشە و، سوودێکی زۆر بە مرۆڤدەگەیەنێت . چیرۆک لە هەموو کارە ئەدەبی و هونەرییەکانی تر زیاتررەنگدانەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆ لە ئەمڕۆ و لەداهاتوودا هەیە .. چیرۆک هۆکارێکی گرنگە لە […]

 ئەدەب  دەربارەی چیرۆکی منداڵان چیرۆک کۆنترین و گرنگترین لقە لە لقەکانی ئەدەب، لە هەمووجۆرەکانی تری ئەدەب، باوتر و بڵاوترە .. چیرۆک هونەرێکیجوان و بەچێژ و خۆشە و، سوودێکی زۆر بە مرۆڤدەگەیەنێت .

چیرۆک لە هەموو کارە ئەدەبی و هونەرییەکانی تر زیاتررەنگدانەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆ لە ئەمڕۆ و لەداهاتوودا هەیە .. چیرۆک هۆکارێکی گرنگە لە هۆکارەکانیبڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و زانست و زانیاری و فەلسەفە ورووەکانی شارستانی و پێشکەوتن، زیاتر لە هەمووجۆرەکانی تری ئەدەبی، هەست و نەست و دەروون و ويژدانو ئەندێشەی مرۆڤ دەبزوێنێت .

مێژووی سەرهەڵدانی چیرۆک، بۆ مێژووی بوونی مرۆڤلەسەر زەویدا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەو سەردەمەی کە مرۆڤخێزانی پێکهێنا و، لە ناو ئەشکەوت و لە پەنای کەندەڵان وشاخەکان و، لەسەر دارە ئەستوور و بەرزەکاندا دەژیان و،رۆژانەش تا ئێوارە خەریکی راوکردنی نێچیر و کۆکردنەوەیبەری دار و گیاوگۆڵ بوونە، بژێوی ژیان و گوزەرانی خۆیاندابین کردوون، رۆژانە رووبەڕووی چەندین ئاژەڵی دڕندەیکێوی دەبوونە .. رووبەڕووی سروشتی سەخت دەبوونەوە .. بە داهێنانی وشە و زمانێکی ساکار و سەرەتایی و، بە جووڵەو بە ئاماژە و بە نواندن، لە یەکتری گەیشتوونە و،گوزارشتیان لە هەست و سۆزی خۆیان کردوون و، چیرۆکیچالاکی و بەسەرهاتی رۆژانەی خۆیان بۆ یەکتریگێڕاوەنەتەوە .. ئالێرەوە چیرۆک سەری هەڵدا . بە زاری نەوەلە دوای نەوە بۆ یەکترییان گێڕاونەتەوە .. تا ئەو سەردەمەیکە نووسینی وێنەیی و، هێڵکاری و مێخی و هیرۆگلۆفیداهێنران .. گەلێ چیرۆکی وێنەکێشراو، یا هەڵکۆڵراو وتاشراو، لەسەر دیوارەکانی ئەشکەوتەکان و پەرستگاکان وگۆڕەکان و، لەسەر تەختەقوڕی سوورەوەکراو و، گەڵایرووەکی بەردیدا، لە میزۆپۆتامیا و لە میسردا دۆزراونەتەوە،کە مێژوویان بۆ هەزاران ساڵ پێش زایینی دەگەڕێنەوە .. کەلە نێوانیاندا، چیرۆکی منداڵانیشیان تێدایە .. ئاخۆ دەبێتبن، کە زەوی دایپۆشیون و نەدۆزراونەتەوە .. ئەم بەڵگانەشبە سەرەتای چیرۆک و، چیرۆکی منداڵان و، بایەخدان بەمنداڵی دادەنەرێن .

شانازی مێژووی سەرهەڵدانی چیرۆکی منداڵان، بۆ گەلێکیدیاریکراو ناگەڕێتەوە، هەموو گەلانی دنیا، لەڕێی ئەدەبیسەرزارییەوە، چیرۆکی منداڵانیان هەیە و، شانازی بەفۆلکلۆر و کەلەپووری رۆشنبیریی خۆیانەوە دەکەن .. گەرچیلە ئەمڕۆدا، گەلی چیرۆکی فۆلکلۆرێ و داستان و ئەفسانە وحەقایەت هەن، رەسەنایەتی و شوێنی سەرهەڵدانیان دیارنینو، هەر گەلێک بە مۆڵکی خۆیانی دەزانن و، شانازی بەوەوەدەکەن، کە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری و رۆشنبیری ئەوانەوەوەریان گرتوون، بەڵام لە ئەمڕۆدا بوونە بە کەلەپوورێکیجیهانی و، ناسنامەیەکی نێونەتەوەیی جیهانیان هەیە .. هەرگەلێکیش زۆر یا کەم، پشکی شانازی لەم کەلەپوورەرۆشنبیرییە جیهانییەدا هەیە.

گەلێ لەو چیرۆکە فۆلکلۆرییانەی کە بۆ منداڵانیاندەیانگێڕنەوە، لە بنەڕەتا چیرۆکی گەورەکانن، بەڵام بە شێوەو شێوازێکی ئاسانتر و بە زمانێکی سووکتر و ساکارتریدەستکاری کراو، کە لەگەڵ توانای تێگەیشتنی منداڵاندابگونجێن بۆ منداڵانیان گێڕاونەتەوە .. ئەوەی لێرەدا مەبەستو ئامانجی ئێمەیە چیرۆکی منداڵانە .

چیرۆکی منداڵان، گرنگترین لقە لە لقەکانی ئەدەبی منداڵان وبە پلەی یەکەم دێت، کە لە رێی وشەوە بە شێوەیەکی هونەریبەرجەستەدەکرێت .. چیرۆکی منداڵان، گرنگترین سەرچاوەیرۆشنبیری و، گەورەترین بەشیشە لەو بابەتە رۆشنبیرییانەیپێشکەش بە منداڵان دەکرێن .

لەم سەردەمەدا چیرۆک، گرنگترین هۆکاری پەروەردەیە،یارمەتییەکی زۆری پێگەیاندنی منداڵان دەدات و، ئاسۆیەکیرۆشنبیری و زانیاریی نوێیان بۆ واڵا دەکات .. بە کورتی لەمخاڵانەدا، باس لە بایەخی چیرۆک بۆ منداڵان دەکەین :

١ـ هۆکارێکی گرنگە بۆ بۆ گەشەکردنی زەین و هۆش و، وشەو رستەی تازە و، دەوڵەمەندکردنی فەرهەنی زمانیان و، بۆچێژی هەستجوانی و ویژدان بەرزی و، بۆ دروستبوونیکەسێتی منداڵ .

٢ـ منداڵ لەسەر سەرنجی ورد و وریای و بیرکردنەوەی قووڵو لێکدانەوە و شی کردنەوە رادێت.

٣ـ ئەندێشەی منداڵ گەشەدەکات و، ئاسۆی روانینی فراوانتردەبێت و، ئارەزووی بە دواداچوون و مەیلی زانیاری زیاتردەکات و، دەیەوێت راستییەکان بزانێت .

٤ـ چیرۆک یارمەتیدەر و شێوازێکە بۆ فێربوون، فێربوونیخوێندنەوە و نووسین لە قوتابخانەدا.

٥ـ شێوازێکە بۆ ئاراستەکردن و رێنمایی منداڵان بۆهێنانەدی هیوا و ئامانجەکانی کۆمەڵ .

٦ـ چیرۆک یارمەتی منداڵ دەدات بۆ ئەوەی لە خۆی و لەجیهانەکەی بگات و کەسانی تر بناسێت و، لە گۆڕان ورووداوەکان و، لە سروشتی دەور و بەرەکەی بگات .

٧ـ چیرۆک دەرگاکانی ژیان لەسەر منداڵ دەکاتەوە، بە هەمووجوانییەکانییەوە .

٨ ـ یارمەتی منداڵ دەدات بۆ ئەوەی بڕوای بە خۆی زیاتربێت و، رووبەڕوی کێشەکانی ببێتەوە .

٩ـ هۆش و هەست و دەروون و بەهرە و

خەون و خولیاکانی منداڵ دەبزوێنیت و، کۆمەڵێک پرسیار ورامانی لا درووست دەبن، چیرۆک دەبێتە پاڵنەری، بۆ گەڕانبە دوای وەڵامەکانیان دا .

١٠ـ چیرۆک منداڵ، بە مێژووی گەلەکەی و، بە کەڵە پیاوانیپاڵەوان و، بە باباپیرانی و، بە ئافرەتە ناودارەکانی گەلەکەی،ئاشنا دەکات، چیرۆک و چیرۆکنووسەکانی جیهانیشی پێدەناسێنێت .

١١ـ منداڵان لە ڕێی چیرۆکەوە، فێری کۆمەڵێک بەهای جوانو بەرز دەبن وەکو : ئازایەتی، هیواخوازی، پیاوەتی،چاکەخوازی، دادپەروەری، راستگۆیی، ئارامی، نیشتمانپەروەری، دڵسۆزی، هاوڕێتی، خۆشەویستی، رێزگرتن،ناپاکی نەکردن، خۆنەپەرستی، هاوکاری، تێکۆشان،کۆڵنەدان، خۆبەختکردن، قبووڵکردنی رای جیاواز،ژینگەپارێزی، ئەزێتنەدانی ئاژەڵان،هتد .

١٢ـ مەیلی خوێندنەوە و گوێگرتنیان گەشە دەکات و، زیاترخوی پێوەدەگرن .

جۆرکانی چیرۆکی منداڵان : بە شێوەیەکی گشتی چیرۆکیمنداڵان دەبێتە دوو جۆری سەرەکییەوە:

١ـ چیرۆکەکانی منداڵان بچووک، لە ( ٣ ـ ١٢) ساڵان : ئەوچیرۆکانەن کە ئارەستەی منداڵانی بچووکی لە سەرەوەیسێ ساڵان دەکرێن، کە پێویستییەکانی ئەم قۆناغەدەهێننەدی، خۆشی و ئامۆژگاری پێکەوەن، پێویستەچیرۆکەکان ئاسان بن و بە شێوەیەکی ساکار داڕێژرابن،وشە و رستەکانیان سادە و ئاسان و باوبن و، لە فەرهەنگیزمان و توانای ئەم قۆناغەوە هەڵهێنجرابن، بیرۆکەیچیرۆکەکان روونبن .. بۆ ئەم تەمەن ئەو چیرۆکانە لەبارن، کەدەربارەی سروشتن، چیرۆکی سەرکێشی باڵندەکان، یا ئەوچیرۆکانەی باس لە هاوڕێتی ئاژەڵ لەگەڵ مرۆڤ دەکەن،بەشێکی زۆری ئەم چیرۆکانە بایەخ بە ئامۆژگاری و فێرکردندەدەن، زۆربەشیان خەیاڵئامێزن .. پێویستە چیرۆکەکان لەخوو و رەوشتی بەد و ناپەسەند و زیانبەخش دووربن، وەک : چاوچنۆکی، لە خۆبایی، ترس، ناپاکی، کوشتن، شەڕانگێزی،رق و کینە، درۆ و ساختەکاری، هەڵخەڵەتاندن، گەلێچیرۆکی فۆلکلۆری کوردیمان هەیە کە بۆ منداڵانی ئەم تەمەنەدەگونجێن، بۆ نموونە چیرۆکی ( تیلە و بیبلە )، لە چیرۆکەجیهانییەکانیش ( چیرۆکە ئەندێشەییەکانی ئێسوپ ) … هتد.

٢ـ چیرۆکەکەکانی منداڵانی هەراش، لە تەمەنی (١٢) ساڵانو بەسەرەوە : چیرۆکەکانی ئەم قۆناغە هەمەجۆرەن وناوەڕۆک دەوڵەمەنترن، ئارەزووەکانی ویژدان و هۆش و سۆزمنداڵانن دەهێننەدی، خەیاڵی منداڵان دەبزوێنن بۆ بیرکردنەوەو داهێنان، بۆ نموونە : چیرۆکی مێژوویی و نیشتمانی وپاڵەوانێتی ، چیرۆکەکانی داهێنان و داهێنەران ، گەشتەجوگرافییە سەرکێشییەکان، داستانە قارەمانێتیەکانیپێشمەرگەی کوردستان ، گەلێ چیرۆکی جیهانیش هەن کە بۆمنداڵانی ئەم قۆناغە نووسراون ، یا چیرۆکی گەورەکانن و ،دەستکاری و ئاسانتر کراون و بۆ منداڵان دەگونجین .

بنەماکانی چیرۆکی منداڵان

١ـ بابەت یان ( بیرۆکەی سەرەکی ) : هەڵبژاردنی بیرۆکەیچیرۆک، بە هەنگاوی یەکەمی چیرۆک دادەنرێت، پێویستە لەهەڵبژاردنی بیرۆکەی چیرۆکدا، تایبەتمەندییە دەروونییەکان و،سۆزداری و، ئاستی توانای وەرگرتن و، تێگەیشتن وگەشەکردنی قۆناغەکانی منداڵێتی لەبەرچاوبگرین .

٢ـ داڕشتن و گرێ : داڕشتن و بنیاتنان، بە بڕبڕەپشتیچیرۆک دادەنرێت، دەبینین لە زۆر چیرۆکدا بیرۆکەیچیرۆکەکە جوان و بەهێزە، بەڵام داڕشنەکەی لاوازە . چیرۆکنووس بیرۆکەی چیرۆکەکەی بەسەر زنجیرەیەکیرووداو و بەسەرهاتدا دابەش دەکات، کە سەرجەم هەمووبەشەکانی بە شێوەیەکی لۆژێکی پێکەوەیان گرێدەدات و .. بەرەو لووتکەی کێشەکە هەنگاو دەنێت، ئینجا هەنگاو بەهەنگاویش کێشەکە بەرەو کۆتایی دیاری کراو دەبات و،گرێی چیرۆکەکە دەکاتەوە .. پێویستە ئەنجام و کۆتاییچیرۆکەکانی منداڵان، بە خۆشی و سەرکەوتن و رازیبوون وهیوابەخشین کۆتاییان پێ بێت .. بەڵام هەندێ لەچیرۆکنووسەکان، هێندە بایەخ بە کۆتایی چیرۆکەکانیاننادەن، لەو روەوە دەڕوانن، کە یاساکانی ژیان و کارەکانهەمیشە لە تازەبوونەوەدان، کۆتاییان نییە ..

پێویستە چیرۆکی منداڵان، یەک کێشە، یا یەک گرێیتێدابێت، ژمارەی کەسایەتی یا پاڵەوانەکانی چیرۆکەکەشزۆرنەبن، چونکە منداڵ ئەو توانایەی نییە، کە لە کێشەیەک یاگرێیەک زتاتر لە چیرۆکێکدا بگات، یا بە ئاسانی لە بیرەوەریو لەو رووداو و بەسەرهاتانە بگات کە لە شوێنێکی نەزانراو،یا لە سەردەمێکی کۆندا روویان دابێت .. پێویستەچیرۆکنووس یا چیرۆکخوان وریای ئەم راستییانە بێت لەکاتی داڕشتن و، هەڵبژاردنی چیرۆک و گێڕانەوەیان یاخوێندنەوەیان بۆ منداڵان .

چەند خاڵێکی گرنگ و بەسوودیش هەن، کە پێویستەچیرۆکنووسانی منداڵان، لە کاتی داڕشتن و چاپکردن وبڵاوکردنەوەی چیرۆکەکانیدا، لەبەرچاویان بگرن :

١ـ پێویستە رووداوەکانی چیرۆکەکان، ئاسانبن، وێنەداربن،وێنەکانیش رەنگاوڕەنگ و گەورەبن .

٢ـ چیرۆکەکان لە زەبروزەنگ، لە توندوتیژی، لە ترس و تۆقین،لە کوشتن و بڕین، .. بە دووربن.

٣ـ بیرۆکەی چیرۆکەکە روون و زانراوبێت .

٤ـ وەڵامی ئەو رووداوانە لە خۆبگرن، کە لە دەوروبەریمنداڵان روودەدەن .

٥ـ ناونیشانی چیرۆک زۆر گرنگە، پێویستە،

کورت، ئاسان، خۆش، سەرنج راکێش بێت .. نابێتناونیشانی چیرۆکەکان گوزارشت لە، ترس، بێ ئومێدی،کۆڵدان، بێزاری،بکەن .

٦ـ هەنگاوەکان، پایە بە پایە سەرکەون، تا منداڵان توانایرێکخستن و ریزبەندیی رووداوەکانیان هەبێت و، تا کۆتاییچیرۆکەکەش لەگەڵیاندابن .

٧ـ بایەخدان بە دیالۆگ لە نێوان کەسانی چیرۆکەکە گرنگە .

٨ـ لە چیرۆکی منداڵاندا، زۆر گرنگە، بایەخ بە لایەنیزانیاری بدرێت .

٩ـ ململانێ، بنەمایەکی گرنگ و هەمیشەییە لە چیرۆکدا، بەڵامپێویستە چەخت لەسەر سەرکەوتنی : چاک بەسەر خراپدا،ئاشتی بەسەر شەڕدا، خۆشەویستی بەسەر ڕقدا، ئازاییبەسەر ترسدا، یەکێتی بەسەر دووبەرەکیدا، دڵسۆزی بەسەرناپاکیدا، ئازادی بەسەر دیلێتیدا، هتد، بکرێت .

١٠ـ باشتتر وایە چیرۆکی منداڵان درێژ نەبێت، فەنتازی تێدانەبێت و، بە کورتی و پوختی و ئاسانی دابڕێژرێن، رەچاویگەشەی زمانی منداڵان، لە قۆناغە جیاوازەکانی گەشەکردنیدابکرێت.

٣ ـ رووخسار ( فۆرم ) : لێرەدا مەبەستمان لەو چیرۆکانەن،کە لە کتێبی چاپکراودا پێشکەش بە منداڵان دەکرێن، کەپێویستە لە چاپکردنی کتێبی چیرۆکی منداڵاندا، ئەم مەرجانەلەبەرچاو بگیرێن :

١ـ پێویستە بەرگی کتێبی چیرۆکی منداڵان ئەستووربێت، بەوێنەیەکی رەنگاوڕەنگ رازابێتەوە .. رەنگەکان گەش وجوانبن، چونکە بەرگی رەنگاوڕەنگ و جوان، سەرنجیمنداڵان رادەکێشێت.

٢ـ جۆری کاغەزی لاپەڕەکان ئەستوور و باش بێت، بەرگەیئەوە بگڕن، کە منداڵان چەندین جار ئەو کتێبە بەکار دەهێننو، لاپەڕەکانیشی زۆر هەڵدەدەنەوە .

٣ـ پێویستە پیتەکانی چاپی کتێبی منداڵان، گەورە و روون بن.

٤ـ پێویستە ناونیشانی کتێبەکە گونجاو و سەرنج راکێشبێت .

٥ـ پێویستە بەپێی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە، بە وێنەیرەنگاوڕەنگی گونجاو لاپەڕەکانی بڕازێنرێتەوە.

٦ـ دەکرێت لە گەڵ کتێبی چیرۆکی چاپکراودا، سیدییەکهەبێت، کە بە دەنگێکی ناسک و بە شێوازێکی خۆشچیرۆکەکەی لەسەر تۆمارکرابێت، لە ئێستادا، لە وڵاتانیئەوروپا و زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوودا، بەشێکی زۆری کتێبەتازەکانی چیرۆکی منداڵان، سیدیشیان لەگەڵدایە .

راستە لە ئەمڕۆدا لەبەر دەسکورتی چیرۆکنووسانی کوردمانلە بواری چیرۆکی منداڵاندا، ناتوانن بەشێکی زۆری ئەومەرجە پێویستییانە جێبەجێ بکەن، چونکە هیچ لایەنێک بەپارە یارمەتییان نادەن و خۆشیان ئەو توانایەیان نییە، کە ئەومەرجانە جێبەجێ بکەن، بەڵام منداڵان ئەمە نازانن.

جۆرەکانی چیرۆکی منداڵان :

١ـ چیرۆکی فۆلکلۆری ( میللی ) : ئەو چیرۆک و مەتەڵ وحەقایەتانەن، کە لە زمانی خەڵکییەوە، دەماودەم باسکراون وتا ئەمڕۆ و، لە ئایندەشدا باس دەکرێن، خاوەنی ئەمچیرۆکانە نادیارن ، بوونە بە سامان و موڵکی میللەت .. کەسایەتی و پاڵەوانی ئەم چیرۆکانە مرۆڤ و گیاندار و،رووەک و شتی ترن لە سروشدا .. ئەگەرچی ئەم چیرۆکانە لەروودا سادە و ساکارن، بەڵام لە ناوەڕۆکدا دەوڵەمەندن،بیرۆکەی جوانیان تێدایە، گەلێ مەبەست و ئامانجی بەرزیانپێکاوە، وەکو:

( ئازایەتی، راستگۆیی، چاکەخوازی، تێکۆشان، کۆڵنەدان،هاوکاری، یارمەتیدان، دڵسۆزی،هتد) ئەم چیرۆکەفۆلکلۆرییانە بە ( چیرۆکە میللییەکان ) و ( چیرۆکەکانی بەرئاگردان ) یش ناودەبرێن .

چونکە جاران، داپیرەکان و باپیرەکان یا دایکان لە شەوانیزستانی سارد و درێژدا، لە گوێی کوانگ و ئاگرداندا، ئەمچیرۆکە فۆلکلۆرییانەیان بۆ جگەرگۆشەکانیان دەگێڕانەوە و،دەیانکردنە خەو .

گەلی کوردمان، یەکێکە لە گەلە دەوڵەمەندەکانی جیهان لەبواری چیرۆکی فۆلکلۆریدا .. سامانێکی لەبنەهاتویچیرۆکی فۆلکلۆریمان هەیە، کە تا ئێستا بەشێکی زۆرکەمیان لێ تۆمارکراون . نموونەی ئەم چیرۆکە فۆلکلۆرییەکوردییانەمان بۆ منداڵان : ( تیتلە و بیبلە، مشکە خان دەچێتبۆ شاری شووکردن، داپیرە و رێوی، مریشکە قوندە و مامهۆمەر، دەنکە هەنارە،هتد ) لە ئەدەبی جیهانیشدا ( چیرۆکەکانی برایانی گریم ـ ئەڵمانیا ) کە لە دەمی خەڵکەوەوەریان گرتوون .

ئەم چیرۆکە فۆلکلۆرییە کوردییانەمان بە پەرگرافی : ( هەبوو.. نەبوو ) یا ( جارێک لە جاران ) دەست پێ دەکەن و .. بە ( چەپکی گوڵ و چەپکی نێرگز …. مەرگتان نەبینم هەرگیزا وهەرگیز ) یان ( منیش هاتمەوە و، کڵاشەکەم (کەوشەکەم) دڕا .. هیچیشم پێ نەبڕا ) کۆتاییان دێت .. ئەمەشنموونەیەکە لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیمان بۆ منداڵان کە بە( هەبوو .. نەبوو ) دەست پیدەکات:

هەبوو، نەبوو،

کەس لە مرۆڤ سەرسەختتر نەبوو .

هەڵیانگرت، جێگای نەبوو .

دایاننا، رێگای نەبوو،

خستیانە بنمیچ، دانی چوو بە ریچ .

خستیانە ناو تاق، چاوی چوو بە زاق .

خستیانە سەر کەڵەک، کەڵەک رووخا . وتیان : کەڵەک بۆرووخای ؟ وتی : ئەی بۆچی گیا لە بنمدا دەڕوێ ؟

وتیان : گیا بۆچی لە بنیدا دەڕوێی ؟

وتی : ئەی بۆچی بزن سەرقرتم دەکات ؟

وتیان : بزن بۆچی سەرقرتی دەکەی ؟ وتی : ئەی بۆچیگورگ چاوم لێ زەق دەکاتەوە ؟ وتیان : گورگ بۆچی چاویلێ زەق دەکەیتەوە ؟

وتی : ئەی بۆچی شوان حەلەلەم لێ دەکات ؟

وتیان : شوان بۆچی

حەلەلەی لێ دەکەیت ؟ وتی : ئەی بۆچی داپیرە ناهێڵێبدۆشم ؟

وتیان : داپیرە بۆچی ناهێڵی بدۆشێ ؟ وتی : ئەی بۆچیمشک سەردۆڵەم دەخوات ؟

وتیان : مشک بۆچی سەردۆڵەی دەخۆیت ؟

وتی : ئەی بۆچی پشیلە چاوم لێ زەق دەکاتەوە ؟

وتیان : پشیلە بۆچی چاوی لێ زەق دەکەیتەوە ؟

پشیلە وتی : کەتنەکەی ئەلە بە ریشم

ئەگەر لێرە بنیشم .

دەچم بۆ شاری تاران،

جگەرەی قوت قوت دەکیشم .

٢ـ چیرۆکی جنۆکە و جادوو : ئەم چیرۆکانە خەیاڵی وپڕوپووچن، دەربارەی، جنۆکە، دێۆ و درنج، مەڕنەمووکە،رمووزن، ئەژدیها، لۆژەند، ئەرژەنگ، شەوە، سیمرخ، ئەسپیباڵدار، جادووباز، گۆڕنەتەڵە، چەتەوڵ، چەرخ وفەلەکیئەفسووناوی، ماری حەوت سەر، شومقار، قەقنەس، دەعبایسەیری تر .. منداڵان بە زۆری خەیاڵبازن و زۆر حەز لەمجۆرە چیرۆکانە دەکەن، بۆ نموونە چیرۆکی ( چەرخ و فەلەکیئەفسووناوی ) کە چیرۆکێکی فۆلکلۆری رەسەن و کۆنیکوردییە، لە چییرۆکە جیهانییەکانیش، سەرکێشییەخەیاڵییەکانی ( دۆن کیشۆت ) کە لە لایەن نووسەریئیسپانی ( میگویل سیرمانێس ) ەوە نووسراوە، لەوانەش ( ئاسیاوە هەواییەکان ) .

٣ـ چیرۆکی گیانداران : کەسایەتی و پاڵەوانەکانی ئەمچیرۆکانە، بە زۆری ئاژەڵ و باڵندە و درەخت و گیانەوەریترن، بە تایبەتیش ئەو ئاژەڵ و باڵندە و جانەوەر و درەختانەیکە بە لای منداڵانەوە، بینراو و ناسراون و لە ژینگەیانەوەنزیکن، لەوانەیە رۆژانەش بیان بینن، وەکو پشیلە و سەگ وئەسپ و مانگا و مەر و بزن و، مریشک و کەڵەشێر و چۆلەکەو کۆتر و قەلەڕەش و،هتد. منداڵ حەزی لە لاساییکردنەوەی دەنگی گیانەوەرانە .. لە کۆنیشەوە پەیوەندییەکیتەواو هەیە لە نێوان و مرۆڤ و بەشێک ئاژەڵان و باڵندەکان وگیانەوەرەکاندا، وەک : مەر و بزن و مانگا و مایین وگوێدرێژ و ئەسپ و مریشک و هەنگ و سەگ وپشیلەهتد،هەردوولا سوودیان لە یەکتری وەرگرتووە . هەندێ لە ئاژەڵ وباڵندەکان لەبەر سیفەتی بەهێزی و ئازایەتی و سوودیان،بوونە بە دروشمی وڵاتان بۆ نموونە : دروشمی ( لۆگۆی) حکومەتی کوردستان ( هەڵۆیە )، دروشمی وڵاتی ئینگلتەرا ( شێر و ئەسپ ) ە، دروشمی ئوسترالیا ( کەنغەرە ) .. نموونەی ئەم چیرۆکانەش، چ فۆلکلۆری و چ تازە زۆرن، لەئەدەبی کوردیدا، بۆ نموونە چیرۆکی : مریشکە قوندە ورێوی، گورگ و بەرخۆلە، مارەکەی مام هۆمەر، رێوی وپیرێژن، رێوی و لەقلەق، رێوی گەرمیان و کوێستان، چەقەڵ ومریشک، چەقەڵ و قەلەڕەش، کەو و داوهتد . لە ئەدەبیجیهانیشدا، چیرۆکەکانی ( ئێسوپ )، چیرۆکەکانی ( لاڤۆنتین )، چیرۆکەکانی ( کلیلە و دیمنە) .

٤ـ چیرۆکی پاڵەوانێتی نیشتمانی : ئەم چیرۆکانە هەست وسۆزی نیشتمان پەروەری لە دڵی منداڵاندا دەڕوێنن، لەنموونەی ئەم چیرۆکانە لە ئەدەبی کوردیدا : دوانزە سوارەیمەریوان، قارەمانێتی پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانانی گەل .

٥ـ چیرۆکی میژوویی ( داستانی ) : ئەو چیرۆکانەدەگرێتەوە، کە دەربارەی ئەو پاڵەوان و تێکۆشەر و شۆڕشگێڕو سەرکردانە و کەڵە ناودارانە، کە کاریگەرییان لەسەرمێژوودا گەلەکەیان هەبووە، یا دەربارەی رووداوێکی مێژووییدیاریکراون، نموونەی ئەم چیرۆکانەش : کاوەی ئاسنگەر،فەقی ئەحمەدی داڕشمانە، قەڵای دمدم، خانزادی سۆران،سەلاحەدینی ئەیوبی، دوانزە سوارەی مەریوان ، قەدەمخێر،خولە پیزە، زێڕینی ئامێدی، بە دەیان چیرۆکی مێژوویی تریتێکۆشەر و قارەمان و سەرکردەکانی کوردمان .

٦ـ چیرۆکی پاڵەوانێتی لە توانا بەدەر : ئەم چیرۆکانە باس لەپاڵەوانێتی ئەو کەسانە دەکەن، کە کاری لە توانا بەدەر ورووداوی سەیر ئەنجام دەدەن .. بۆ نموونە : چیرۆکیرۆستەمی زاڵ، هەرقل، تەڕەزان . پیاوی ئاسنین .

٧ـ چیرۆکی سەرەکێشی : ئەم چیرۆکانە سەرەکێشی وچاوقایمین، منداڵان حەز لەم چیرۆکانە دەکەن و، حەزیخۆدەرخستنیان دەبزوێنن، دەبنە پاڵنەر بۆ ئەوەی منداڵان بەدوای دۆزینەوەی هەموو شتێکی نامۆدا بچن، وەک : گەشتەکانی سندباد، گەشتەکانی ئۆلیڤەر، لە کوردیداشداگەشتی کوڕەی بازیبەند لە قۆڵ، هێنانی ئاوی ژیان، هێنانیسەری دێوەکە، کوڕە ئازاکە و ئەژدیهاکە ،هتد.

٨ ـ چیرۆکی ئەندێشەیی زانیاری : بەشێکە لە چیرۆکیئەندێشەیی، کە سنووری ئەمڕۆ و کات دەبەزێنێت، پێشبینیتێدایە و بە خەیاڵ ئایندەیەکی نوێ دێنێتە بەرچاو، رەنگەهەندێ رەخنەگر بە وڕینەی زانیاری بزانن، بەڵام هەر خەون وخەیاڵن دێنەدی، دەشێ خەونەکانی ئەمڕۆمان بێنەدی یانەیەنەدی .. زانای ئینگلیزی ( رۆجەر باکۆن ) دووسەد ساڵبەر لە ئێستا، کە هێشتا فرۆکە دروست نەکرابوو، گوتی لەئایندەدا مرۆڤ دەتوانێت، ئامێرێک دروست بکات و پێیبفڕێت، کەچی گاڵتەیان پێکرد و بە وڕینەکەر و شێت ناویانبرد و بە هەڵگەڕانەوەش لە کەنیسە تاوانبار کرا، دەبزانە کەچۆن پێشبینییەکەی رۆجەر هاتەدی و چ جۆرە فرۆکە وکەشتێکی ئاسمانی دروستکران و، مرۆڤ چۆن پێی خستەسەر مانگ . هەندێ کەس لە ئەمڕۆدا گەیشتن بە ئەستێرەیمەریخ بە خەیاڵ پڵاو دەزانێت .. بەڵام ئەم خەونە و، هەمووخەونێک دێتەدی، ئەگەر مرۆڤ هەوڵی هێنا

نەدیان بدات.

٩ـ چیرۆکی جەفەنگ ( گاڵتە ئامێز) : ئەم چیرۆکانە لەشێوەی گاڵتەئامێز و پێکەنین دان، خۆشی دەخەنە دڵەقنجەکانی منداڵانەوە، مەبەستی ئەم چیرۆکانە خۆشی وشادی بەخشینە، هۆکارێکیشە بۆ هێورکردنەوەی گرژی وناڕەحەتی و خەمۆکی، بۆ چارەسەرکردنی گەلی نەخۆشی وگرفتی دەروونی .. لە هەندێ وڵاتاندا، کەسانی گاڵتارجاڕ وسوعبەتباز و قۆشمەچی دەبەن بۆ نەخۆشخانەکانیجەستەیی و دەروونی، ئاهەنگی قسەی خۆش و چیرۆکی پڕلە پێکەنین بۆ نەخۆشەکان سازدەکەن و دەگێڕنەوە .. ئەدەبیمنداڵانیش بەبێ چیرۆکی گاڵتەئامێز ناتەواوە .. چونکە لە پاڵخۆشی و پێکەنیندا، گەلی مەبەست و ئامانج و بەهای بەرزدێنەدی وکو : خۆشەویستی، دڵنەرمی، دڵسۆزی، رووخۆشی،راستگۆیی، هاوسۆزیهتد . بە مەرجێ ئەم چیرۆکانە، تانەو تەشەر و گاڵتەکردن بە کەسانێک نەبن و، هەستی هیچکەسیش بریندار نەکەن .

لە نموونەی چیرۆکەکانی گاڵتەئامێز، لە ئەدەبی کوردیدا،چیرۆکە میللیەکانی پێنج بەرگی کتێبی رشتەی مرواری ( عەلائەدین سجادی )، مەلا مەزوورە، لالە سەرحەد، خاڵەرەجەب، ئەحۆل، لە جیهانیشدا، چیرۆکەکانی چارلی چاپلن،میستەر بین،هتد .

١٠ـ چیرۆکی ریالیزمی ( رووداوی راستی ) : ئەو چیرۆکانەنکە رووداو و بەسەرهاتەکانی منداڵان، دەبنە ئیلهام بۆچیرۆکنووس و، دەبن بە هەوێنی چیرۆکەکانیان، بیرۆکەیچیرۆکەکان لە ژیان و لە ژینگەی منداڵانەوە وەردەگیرێن،لەوانەیە بەشێکیان بە راستی روویان دابن، چیرۆکنووسەکانتەنها لە فۆرمێکی هونەریدا دایان دەڕێژن .. ئەمەش ئەوەناگەیەنێت کە ئەندێشە و خەیاڵ، لەم جۆرە چیرۆکانەداشوێنیان نەبێت، بەڵکو خەیاڵ هەوێنی هەموو بابەتە ئەدەبی وزانیارییەکانە .. هەر خەون و خەیاڵن دەبنە راستی وبەرجەستە دەبن .. تۆلستۆی دەڵێت : ” کاری هونەری دوومەرجی سەرەکی هەیە : راستی و، درۆ .. تۆ رووداوێکدەگێڕیتەوە وەک خۆی رووی نەداوە، گێڕانەوەکە هەستێکیهونەریی راستە، درۆکەش خەیاڵەکەیە

پێویستە چیرۆکی ریالیزمی، دووربێت لە شێوازی ئامۆژگاریوشک .. لە ئەدەبی نوێی منداڵانی کورد دا، گەلێ چیرۆکیریالیزمی هەن .. بۆ نموونە، بەشێک لە چیرۆکەکانی مامۆستاجەزاعەلی ئەمین و، لەتیف هەڵمەت .

١١ـ چیرۆکی خۆشەویستی ( دڵداری ) : ئەم چیرۆکانە بۆدوا قۆناغی منداڵی دەشێن، قۆناغی باڵق بوون، بەڵامپێویستە زۆر بە وریای و هەستیارییەوە، مامەڵە لەگەڵمنداڵانی ئەم قۆناغەدا بکەین، کچان و کوڕان لەسەرهاوڕێتی و خۆشەویستییەکی پاک و بێ گەرد رایان بهێنین،تا بەرەو هەڵە و کاری نەشیاو و زیان بەخش نەخلیسکێن، لەهەر هەڵەیەک کە دەیکەن ئاگاداریان بکەینەوە و، راستییانبخەینە بەرچاو، تا بە دروستی و بە ئاسوودەیی ئەم قۆناغەهەستیارە تێپەڕێنن .. بۆ نموونە چیررۆککەکانی : مەم و زین،شیرین و فەرهاد، دەنکە هەنارە، خورشید و خاوەر،هتد. ئەگەرچی بەشێکی زۆری ئەم چییرۆکانە بە تراژیدیا کۆتاییانهاتووە .. بەڵام چەند چیرۆکێکی شەکسپیرێش بۆ منداڵکورت و ئاسان و سوکراونەتەوە .. کۆتاییەکانیان بە تاژیدیادێن . وەکو : رۆمێو و جۆلێت ، ماکبێس .

١٢ـ چیرۆکەشیعر : ئەم چیرۆکانە بنەما سەرەکییەکانیچیرۆک و شیعریان تێدایە، وەکو چیرۆک : بریتییە لەپێشەکی، رووداو، رووخسار، ناوەڕۆک، گرێ، کۆتایی .. وەکو شیعریش : بریتییە لە جوانی زمان، كێش و قافییە،شێوازی ناسکی هۆنینەوە .. گەلی چیرۆک و داستانیکوردیمان لە شێوەی چیرۆکەشیعردا داڕێژراون .. بۆ نموونەمەم و زین ، شیرین و فەرهاد ، لاس و خەزال ، ناسر و ماڵ، رۆستەم و زۆراب ، خورشید و خاوەر ، قەڵای دمدم،هتد .

گەلێ لە شاعیرە کلاسێکی و شاعیرە نوێیەکانمان چیرۆکەشیعریان بۆ منداڵان نووسیوە، لەوانەش:

پیرەمێرد ، فایق بێکەس ، گۆران ، عومەر عەبدولڕەحیم ،عەلیرەزا محەمەدیان ، لەتیف هەڵمەت ، شێرکۆ بێکەس ،کاکەی فەللاح ، عەلی عەبدوڵڵا شەونم ، قانیع ، دایکیسۆلاڤ ،هتد.

میری شاعیرانی ئەحمەد شەوقی ـ بە رەسەن کوردە ـ گەلێلە چیرۆکەکانی چیرۆکنووسی فەرەنسی ( لاڤۆنتین )ی بەچیرۆکەشیعرەوە وەریانی گێڕاونەتە سەر زمانی عەرەبی .. هەریەکەش لە شاعیرانی کوردمان پیرەمێرد و فایق بێکەس وهەژار موکریانی و چەند شاعیرێکی تری کوردمان ،کۆمەڵێک لەو چیرۆکەشیعرانەیان لە زمانی عەرەبییەوە وەریانگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی .. بەڵام بە شێوەیەکی هێندەجوان و ناسک دایان ڕشتوون، زۆر لە دەقە فەرەنسی وعەرەبییەکان خۆشتر و شیرینترن .. لەو چیرۆکەشیعرانەش : ( پیرەمێرد : رێوی و کەڵەشێر ، قەلەباچکە و باخەوان ) ، ( فایق بێکەس: جووتێ کۆتر و بۆقێک ، دوو پشیلە ) ، ( هەژار: زەنگی مشکان ) .

  • نویسنده : تاهیر قاسمی