دوازەی ڕەزبەر، ساڵیادی کۆچی دوایی کامەران عالی بەدرخان
 دوازەی ڕەزبەر، ساڵیادی کۆچی دوایی کامەران عالی بەدرخان

ئەمڕۆ دوازەی ڕەزبەر، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی کامەران عالی بەدرخان، نووسەر، ڕۆژنامەوان، مافناس و چالاکی سیاسی کورد. کامەران بەدرخان خوێندنی ئاکادێمیکی لە وڵاتی ئەڵمان تا ئاستی دوکتۆرا درێژە پێ داوە و جیا لە مامۆستایەتیی زانکۆ لە فەڕەنسا، گەلێک هەوڵی بەردەوامی داوە لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا و هەروەها کار لە سەر گەیاندنی دەنگی کورد و […]

ئەمڕۆ دوازەی ڕەزبەر، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی کامەران عالی بەدرخان، نووسەر، ڕۆژنامەوان، مافناس و چالاکی سیاسی کورد. کامەران بەدرخان خوێندنی ئاکادێمیکی لە وڵاتی ئەڵمان تا ئاستی دوکتۆرا درێژە پێ داوە و جیا لە مامۆستایەتیی زانکۆ لە فەڕەنسا، گەلێک هەوڵی بەردەوامی داوە لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا و هەروەها کار لە سەر گەیاندنی دەنگی کورد و مافەکانی.

دکتور کامەران بەدرخان کوڕی ئەمین عالی بەدر خان لە گەورە پیاوانی ئەدەبی کوردی و لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەوانی کوردییە.

کامەران عالی بەدر خان لەگەڵ براکەی “جەلادەت عالی بەدر خان”، ڕۆڵێکی کاریگەریان لە نەشر و دەرهێنانی گۆڤارەکانی “هاوار” و “ڕووناهی” لە نێوان ساڵەکانی 1941 تا 1944 لە دەمێشق هەبوو.

ئەو لە بەیروتی پایتەختی لوبنان گۆڤارەکانی “ڕۆژانۆ” و “ستێر” ی بە دوو زمانی کوردی و فەڕانسەیی دەرهێنا. ساڵانێک لە “قووتابخانەی ڕۆژهەڵات” سەر بە زانکۆی سۆربۆنی فەڕانسە، زمان و ئەدەبییاتی کوردی گووتەوە، کە لە کۆتاییدا بە هۆی هەوڵەکانی، لە دانشگای سۆربۆن ڕشتەی زمان و ئەدەبی کوردی گونجێندرا.

کامەران بەدرخان تا دەسپێکردنی شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئاڵمان دەژیا و دوکتۆڕای یاسای لەو وڵاتە وەرگرت، پاشان لەگەڵ براکەی ماوەیەک لە سوریا و بەیڕووت ژیا و لە تەمەنی 83 ساڵەییدا کۆچی دوایی کرد.

بەشێک له کتێب و نووسراوەکانی کامەران عالی بەدرخان

ــ یاسای زمانی کوردی، چاپی دەمێشق، 1956

ــ ئەلف و بێی کوردی، دەمێشق، 1938

ــ دەستووری زمانی کوردی (بە زمانی فەڕانسەوی)، 1938

ــ فێرکردنی زمانی دایک، دەمێشق 1968

ــ فێرکردنی زمانی کوردی بە تورکی، 1976

ــ وەرگێڕانی چوارینەکانی عومری خەییام بە کوردی، دەمێشق، 1932

ــ فەرهەنگی کوردی بە فەڕانسەوی و فەرانسەیی بە کوردی، 1932

ــ مەتەڵی کوردی و وەرگێڕانی بە زمانی فەرانسە بە هاوکاری لەگەڵ لوسی پۆل مارگڕیت، پاریس، 1932

ــ وەرگێڕانی شێعرە ناودارەکانی شاعرانی کورد بە زمانی ئاڵمانی،1935

ــ کۆکراوەیەک سەبارەت بە دینی ئیسلام و حدیسەکانی پێغەمبەر بە کوردی، دەمێشق 1938

ــ تەفسیری قورئانی پیرۆز بە زمانی کوردی

ــ شێعری غەنایی کوردی و وەرگێڕانی بە زمانی فەڕانسە، پاریس 1979

  • نویسنده : کردستان فردا