بنه‌ڕه‌تی په‌ندی پێشینیان كاڵهم درا و هیچم پێ نه‌بڕا: ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن: كابرایه‌كی به‌رچاو ته‌نگ و مڵۆزم و نهحاواوه هه‌بو،بۆ رێك كه‌وتنی كاری خه‌ڵك وه‌ك دڕووی مهم و زین وابوو.كوێخای دێی ئه‌و كابرایه كچێكی ده‌بێ له هه‌مو بارێك ته‌سه‌ل و ته‌واو بو. هه‌رگا خوازبێنی ئه‌و كچه ده‌هات ئه‌و كابرایه به له‌ونێك كابرای (خوازبێنی كه‌ری) له خشته […]
بنه‌ڕه‌تی په‌ندی پێشینیان
كاڵهم درا و هیچم پێ نه‌بڕا: ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن: كابرایه‌كی به‌رچاو ته‌نگ و مڵۆزم و نهحاواوه هه‌بو،بۆ رێك كه‌وتنی كاری خه‌ڵك وه‌ك دڕووی مهم و زین وابوو.كوێخای دێی ئه‌و كابرایه كچێكی ده‌بێ له هه‌مو بارێك ته‌سه‌ل و ته‌واو بو. هه‌رگا خوازبێنی ئه‌و كچه ده‌هات ئه‌و كابرایه به له‌ونێك كابرای (خوازبێنی كه‌ری) له خشته ده‌برد و نه‌یده‌هێشت كاری ئه‌م كیژه باشه سه‌ر بگرێ.رۆژێكیان له دێیه‌ك ڕا،لاوێكی وریا و ژیر دێ بو خوازبێنی كچی كوێخا. له رێگایه توشی پیاوێكی خێر خولای خه‌ڵكی ئه‌و دێیه ده‌بێ،كابراش ده‌ق و دۆغر،حال و قه‌زیه‌كه‌ی پێ ده‌ڵێ و له بنی كوله‌كه‌ی ده‌دا. باسی چاكی و… هه‌مه‌لایه‌نی كچی كوێخا و هۆی به مێرد نه‌چونی و مهڵۆزم بونی كابرای شوم و…ی بۆ ده‌كا. پاشان لاوی ژیر كابرای خێر خوڵا به‌جێ دێڵێ. ده‌گاته نزیك نێو دێ، به نیشانه و دروێشم كابرای شوم و مڵۆزم ده‌ناسێته‌وه و خۆی لێ لا ده‌دا؛ به‌ڵام كابرا كه سوسه‌ی كردبو،وه‌دوی دهكهوێوو ده‌یهه‌وێ هه‌ر چۆنێك بێ خۆی بگه‌یه‌نێتێ.به‌ڵام لاوه‌كه به كۆڵان و گه‌ڕه‌ك دا شوێنه ونكێ ده‌كا و تیزماڵكی ده‌داتێ و ناهێڵێ كابرا بیگاتێ.خۆ ده ماڵی كوێخا داوێ. خوازبێنی ده‌كا و كاره‌كه سه‌ر ده‌گرێ و ده‌بڕێته‌وه.كابرای ئاژاوه‌چی وه‌ك گورگی بێچوخوراو حه‌جمینی لێ ده‌بڕێ. شی‌و و دوڵ و ده‌شت نامێنێ له‌و لاوه نه‌گه‌ڕێ به‌ڵام ناتوانێ بیدۆزێته‌وه تا له خشته‌ی به‌رێ. زۆری خۆ به دار و به‌رد دادا. دوای ئاره‌ق رشتن و شه‌كه‌ت بون وگه‌ڕانێكی فره،ئاقیبه‌تی به هانكه‌هانك وماندوییهكی زۆره‌و،كه‌له‌لا هاته‌وه ماڵێ.خێزانه‌كه‌ی كه له كاره‌ساته‌كه‌ی ده‌گه‌یشت پێی ده‌ڵێ:كابرا ئه‌رێ ئاخری چت به چی كرد؟ كابراش ده‌ڵێ:وه‌ڵڵایی چ بكه‌م عافره‌ت؟” كاڵهم دڕا و هیچم پێ نه‌بڕا”.
٭ئهوپهندهی بۆكه‌سێك ده‌ڵێن كه زۆربهدوای كارێكدا ده‌ڕوا و خۆماندوو ده‌كا،به‌ڵام لهئاخرێدا بێ هیوا و ئاكام ده‌بێ وبه‌هیچ كوێ ناگا.
بانێكه و دوو هه‌وایه: كابرایه‌ك زاواكه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌ی وه‌ك خێزانی ماڵێ له‌سه‌ر ماڵی ئه‌و ده‌بن،زۆری پێ نه‌چو كوڕه‌كه‌شی ژنی هێنا و ئه‌وییش هه‌ر له‌گه‌ڵ بابی و له‌سه‌ر ماڵێی وی بون. چون له كاتی هاوین دا ده‌بن و كه‌شی گه‌رما ده‌بێ،هه‌مویان له سه‌ربانێ ده‌نوستن و هه‌ر زاوا و بوكه‌ی له قوژبنێ جێگا و بانیان راده‌خست و لێی ده‌نوستن. شه‌وێ ژنی كابرا هه‌ڵده‌ستا و سه‌رافه‌تی ده‌كردن و هه‌ڵده‌ستا ده‌یروانیه زاواكه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی، لێفه‌یان لێ بۆته‌وه و بڕێك لێك جیا بونه‌ته‌وه. ده‌س به جێ پێ خهفهكهی پێدادهدانهوه و به‌یه‌كه‌وه‌ی دهنوساندنهوه. هه‌ر كه ده‌چوه سه‌ر جێ و بانی كوڕه‌كه‌ی و ده‌یدی له‌گه‌ڵ بوكه‌كه‌ی وه‌ك چه‌قه پێكه‌وه نوساون و ده‌ست له‌ملانی یه‌كترین،گورجێكی لێكی ههڵدهپچرین و لێفه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌لا ده‌بردن.بوكه‌كه‌ی كه زۆر جاران ئه‌و شته‌ی له خه‌سوی ده‌دی،شه‌وێكیان سه‌ری هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌ڵێ:”بانێكه و دوو هه‌وایه“.
٭ئهوپهنده،بۆكه‌سێك ده‌ڵێن ههمیشهلهكاری خۆیدا رارایهوساغ نابێته‌وه سهربیرێكی قایم ونه‌گۆڕ.
وه‌ی له قونێ و وه‌ی له دۆشاوێ: عافرهتێك خیگهیهكی دۆشاو پێده‌بێ له رێگایه توشی پیاوێكی چاوحیز ده‌بێ. كابرا به بیانوی دۆشاو كڕین،له‌گه‌ڵی گه‌رمی قسان ده‌بێ و عافرهتهكه ده‌خڵافێنێ و زاركی خیگهدۆشاوهكهی پێ ده‌كاته‌وه،تا كو لێی بچێژێ و تاقی كاته‌وه و ئینجا لێی بكڕێ. كچه زاركی خیگه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه ده‌ستانی به خیگه دۆشاوه‌وه ده‌بێ.كابرا ئامبازی ده‌بێ و سواری كۆڵی ده‌بێ،ئاواڵ كراسی لێدادهماڵێ. ئه‌و به‌سته زمانی لێقه‌وماوه كه ده‌ستی به زاركی خیگهكهوهیه و هێشتا نه‌یبه‌ستۆته‌وه،ده‌ستێكی به خیگه دۆشاوهوهیه تا نه‌ڕژێ،ده‌ستێكیشی به دۆخینهوه له ترسی ئه‌و زه‌لامه. لهودهمهیدا بهراماو و داماوی ده‌كه‌وێته ماڵی بیركردنه‌وه كه،خودایه چ بكا؟ زاركی خیگه‌ی به‌ر ده‌دا دۆشاو قڵپ ده‌بێته‌وه وئازا لهتۆزقاڵێ دۆشاو. ئه‌گه‌ر دۆخینه‌كه‌ی به‌ر ده‌دا ده‌رپێكه‌ی دادهماڵكێ و شوره‌یی وه‌بار دێ.ب ۆیه له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ:” وه‌ی له قونێ و وه‌ی له دۆشاوێ “.
٭ئهوپهندهلهكاتێكدابهكاردێنن كهپیاولهمابهینی دووگرفتان ده‌گیرێ ولێیدهقهومێ وبۆی ساغ نابێته‌وه خۆی لهكامهگیریان ده‌رباوێ چونكهههردوو لا به‌یه‌كه‌وه لكاون.
گێره‌ی له هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێ: پیاوێكی گێژ و فه‌قیر حاڵه‌ی كوردستانی (كوێستان) ئه‌و دیوه، له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بونی كار و كاسبی و داهات،رو ده‌كاته كوردستانی (گه‌رمێن) ئه‌و دیو. به پرسیار پرسیار ده‌گاته هه‌ولێر و له ئاوایێكی ناوچه‌ی وێ ده‌س ده‌كا به كاری وه‌رزێری (كوڕ و كاش،دروێنه،مه‌ڵه‌غان گێڕان،گێره و…) چه‌ن ساڵ له‌و ئاواییه ده‌مێنێته‌وه به كاری ره‌نجبه‌ری و وه‌رزێری و… ورده ورده ماڵێك پێكه‌وه ده‌نێ. چه‌ن ساڵێك به سه‌ڵتی راده‌بوێرێ و پوڵ و حه‌ق ده‌ستێكی باش په‌زمه‌نده ده‌كا. دوای ماوه‌یه‌ك ژنێك دێنێ و سێ چوار منداڵی له ژنه ده‌بێ. به‌ره‌به‌ره،به‌ره‌و پیری و ئیختیار بون ده‌ڕوا و هه‌وای هاتنه‌وه‌ی بۆ زێدی خۆی و خزمی و كه‌سان ده‌كه‌وێته كه‌لله‌ی. ماڵ و منداڵ ساز ده‌كا و بارگه و بنه‌ی ده‌پێچێته‌وه و بۆ ناوچه‌ی خۆی و لای خزم وئهقرهبا ده‌گه‌ڕێته‌وه.ئه‌و كابرایه كه هه‌ر له بنیاد ڕا،وڕ و كاس بوو،جرت و فرتی لێك نه‌ده‌كرده‌وه. رۆژێك له ماڵێك بۆ سه‌ر زه‌ماوه‌ند بانگ كرابوو له‌وێ دانیشتبوو له كۆڕی ردێن سپی و كهیخودایان دا، به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ ده‌گێڕانه‌وه،كه چۆن له گوندێكی ناوچه‌ی هه‌ولێر ره‌نجبه‌ری و كرێ گرته‌یی و…ی كردوه و كاره‌كه‌شی زۆرتر گێره و كێشه و كڵۆش كێشان بووه؛ به تام و خوێ له‌مه‌ڕ چونێتی گێره‌ی بهچارهوێ و ئاژه‌ڵی دیكه‌ی بۆ گوێگره‌كانی ده‌كرد. له‌و ده‌مه‌ی دا منداڵێكی خۆی به‌په‌له و پڕتاو دێ و ده‌ڵێ:بابه! هه‌سته وه‌ره‌وه میوانمان هاتووه. كابراش گێژ و حۆل،وه‌ك له گوێ گا دا نوستبێ،وهم نه‌یبیستبێ وگوێ له هیچ نه‌بوبێ،گه‌رم و گوڕ به‌سه‌رهاتی ده‌گێڕاوه و درێژه‌ی ده‌دا و هه‌ر له‌سه‌ر گێره‌ی هه‌ولێر ده‌ڕۆی. منداڵه چاوه‌ڕێی جوابی بابی بو،بابیشی له‌سه‌ر ده‌وری خۆی نهیدهماڵێوه.یه‌كێك له دانیشتوان به منداڵه‌كه ده‌ڵێ:رۆڵه! “بابت گێره‌ی له هه‌ولێرێ ده‌گه‌ڕێ“.
٭ئهوپهنده بۆكه‌سێك ده‌ڵێن كه‌هه‌رچی قسه‌ی بۆ ده‌که‌ی ئه‌و بیروهۆشی له‌لایه‌كی دیكه‌یه وه‌ك هه‌رله‌گه‌ڵ ویت نه‌بێ و… .
ده‌ڵێی مجێوری گۆڵێیه: گۆڵێ ئاواییه‌كی چكۆله‌ی گهوركایهتی سه‌ر به شاری ره‌به‌ته.مه‌لایه‌ك له‌وێ ده‌بێ كه هه‌ر بۆ یاسین و پێش نوێژی و… كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرت. چون دێیه كه كوێره دێیه‌ك بوو كه‌می ماڵ لێبو به‌راتی مه‌لاش ئه‌وه‌نده نه‌بو پێی بچارێ و قنیاتی پێ بكا. هه‌ر بۆیه مامۆستا دوای نوێژكردن بۆ خه‌ڵك زۆر كاری دیكه‌ی وه‌ك كرێكاری و ئاش وه‌ستایی،… ته‌نانه‌ت مجێوریشی ده‌كرد. كاتی مه‌لایه‌تی وه‌پێش عاله‌مێ ده‌كه‌وت و له لای سه‌روی هه‌موان داده‌نیشت. وه‌ختی مجێوری له مزگه‌وتێ ده‌چووه خواره‌وه‌ی هه‌مووان داده‌نیشت و كه‌وشی جوت ده‌كرد و ئاوی بو ده‌ست نوێژگران تێده‌كرد و… جگه‌له‌وانه هه‌ر كارێكی نانێكی بۆ‌وی تێدابا خۆی تێههڵدهقوتاند. تا وای لێهات ئیدی نێوبانگی ده‌ر كردبوو له دێیه‌كانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی له زۆر كاران ههڵقوتابا ده‌یانگوت:ده بڕۆ ماڵته،”ده‌ڵێی مجێوری گوڵێی“.
٭ئهوپهنده بۆكه‌سێك ده‌ڵێن دم لهههمووشتێك ده‌كوتێ وپێی وایه هه‌مووشتێك ده‌زانێ ولهپهی نێوههمووچێشتانه.یان له‌كاتێكدا گه‌وره‌و چوكهیی ره‌چاو ناكاو ده‌چی له‌لای سه‌رویی گه‌وره‌تر له‌خۆی داده‌نیشێ؛ ده‌ڵێن ته‌مه‌شا ده‌ڵێی مجێوری گۆڵێیه له‌لای سه‌رێ نه‌بێ دانانیشێ.
- نویسنده : قادر آزمند


























