کتێبی “دڵ لە وێژەی کوردیدا”/ڕەنگدانەوەی وشەی “دڵ” لە عیرفانی کوردیدا
کتێبی “دڵ لە وێژەی کوردیدا”/ڕەنگدانەوەی وشەی “دڵ” لە عیرفانی کوردیدا

کتێبی «دڵ لە وێژەی کوردیدا» بە تەوەرەی لێکۆڵینەوە لە سەر «دڵ» لە هەستی مرۆڤی کورددا و بەتایبەت لە سەر عێرفانی کوردیدا بە ڕەنگدانەوەی وشەی «دڵ» لە شیعری عاریفانی کورد و وێژەی کوردیدا، وەکوو سەرچاوەی ئەو وشانە کە مرۆڤی کورد بۆ دەربڕینی هەستی خۆی کەڵکی لێی وەردەگیرێ، ساڵی پێشوو لە چاپ درا و لە ماوەیەکی کورتدا، […]

کتێبی «دڵ لە وێژەی کوردیدا» بە تەوەرەی لێکۆڵینەوە لە سەر «دڵ» لە هەستی مرۆڤی کورددا و بەتایبەت لە سەر عێرفانی کوردیدا بە ڕەنگدانەوەی وشەی «دڵ» لە شیعری عاریفانی کورد و وێژەی کوردیدا، وەکوو سەرچاوەی ئەو وشانە کە مرۆڤی کورد بۆ دەربڕینی هەستی خۆی کەڵکی لێی وەردەگیرێ، ساڵی پێشوو لە چاپ درا و لە ماوەیەکی کورتدا، لە بازاڕدا نەما.
بۆ بەرگی دووهەم، دەمانەوێ لێکۆڵینەوە لە سەر وشەی دڵ لە شێعری شاعیرانی کورددا بکەین، ئەڵبەت دڵ نە وەکوو ئەوەی تەنیا باسی عشق پێی بکرێ بەڵکوو وەک هەستی مرۆڤ لە تەواوی بوارەکاندا. بۆ وێنە:
دڵڕەقی=تنفر
دڵسەردی=بی میلی
دڵئێشان=ناراحتی
دڵپێنەچوون=اکراه
دڵگەرمی=امید
دڵگەشی=رضایت
دڵدوورین=توقع
دڵرۆشنی=احتمال
دڵەڕوانی=انتظار
دڵشەوشیاگی=براشفتگی
دڵپەرۆشی=اوقات تلخی
دڵزیزی=برافروختگی
دڵبرووتی=غیظ
دڵگرژی=تندمزاجی
دڵفێنکی=فراخی خاطر
دڵچەڕی=خوشگذرانی
بە دڵ هاتن=قبول کردن
دڵهەڵگرتن=اجابت
دڵداماوی=اعجاب
دڵتەواسیاگی=سرگشتگی
دڵداکەفتن=ترس ناگهانی
دڵتۆقان=ترساندن شدید
دڵنەمان=درجات دیگری از ترس
دڵەلەرزە=درجات دیگری از ترس
دڵەتەپە=درجات دیگری از ترس
دڵەڕاوکێ=تشویش
دڵشکاوی/دڵتەنگی/دڵبرینی/دڵقەزی/دڵکوڵی/دڵڕیشی/دڵخوێنی=درجات مختلفی از غم و غصە
دڵداخراوی=خودپسندی
بەر دڵ کەوتن/دڵ لە سەر بوون/ دڵبەستن/دڵخواستن/دڵحەزی/ دڵ پێی بوون/ دڵۆڤانی/ دڵنەرمی/ دڵدان=درجات مختلفی از مهر و محبت
بۆ هەر ئەم زمانە بریندارە کە دەستی ئێمە گەئیشتووە، سەر بە زیا بۆ تەواوی هەستەکانی مرۆڤ، لە کوردیدا، بە پێکهاتەی دڵەوە، وشەمان هەیە کە لە ئەو کتێبەدا بە پێی مۆدێلی لاچیک، مۆدل کراوە.
Plutchik wheel of Emotions

تکایە هەستیارانی ئازیز و خۆشەویست، نموونەشیعری خۆیان بە وشەی دڵ یان پێکهاتەکانیەوە بۆ ئەم ئایدیە بنێرن کە لە بەرگی دووهەمدا کەڵکی وەربگیردرێت.
«تاکوو ئێستاش هەزاروچوارسەدوسی‌وحەفت نموونە شێعر کۆکراوەتەوە»