ئێوارەی هەینی ۲۹ی خەرمانان مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتاییهات. بە پێی زانیارییەکانی کوردستانی فەردا، ئێوارەی ئەوڕۆ هەینی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتاییهات. لە کۆنگرەکەدا باسی لە چەن پرسێک کراوە: مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سەر ڕێگریکردنی بازگەی سیماقۆڵ لە مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، داوای ڕوونکردنەوەی لە پارتی دێموکڕاتی کوردستان […]
ئێوارەی هەینی ۲۹ی خەرمانان مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتاییهات.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستانی فەردا، ئێوارەی ئەوڕۆ هەینی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتاییهات.
لە کۆنگرەکەدا باسی لە چەن پرسێک کراوە:
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سەر ڕێگریکردنی بازگەی سیماقۆڵ لە مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، داوای ڕوونکردنەوەی لە پارتی دێموکڕاتی کوردستان کردووە و هەروەها داوای دڵنیایی دانی کردووە لە پارتی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو کارانە.
هەر لەسەر ئەو بابەتە یەکێتی نیگەرانییەکانی خۆی گەیاندۆتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکڕاتی کوردستان
بە پێی زانیارییەکانی هەواڵنێری کوردستانی فەردا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک بە هاوئاهەنگی هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی جەخت کراوەتەوە.
یەکێتی جەختی لەوە کردۆتەوە کە نایهەوێ پێوەندییەکانی لەگەڵ پارتی ئاڵۆز بکا
لە کۆبوونەوەکەدا قسە لە کشانەوەی یەکێتی لە حکوومەت نەکراوە


























