پەچە
پەچە

گوێم لە ناڵینی کچێ بوو، دوێنێ یٔەیلاوانەوە وا بە یٔسیر و بە سۆز یٔەیوت، دڵی یٔەتوانەوە دەنگ و ڕەنگی وا نەبیستراوە و نەبینراوە لە کەس کۆنە قەتماغەی برینی ناو دڵی یٔەکولانەوە یٔەیوت، یٔەم ڕووپۆشە تەنیا ڕووی نەپۆشیوین و بەس ڕووبەڕووی خۆمان، حقووقی ناینە ناو نسیانەوە قەت نەبوو ڕۆژێ بە سەربەستی حەقێ داوا بکەین بۆ بەشی […]

گوێم لە ناڵینی کچێ بوو، دوێنێ یٔەیلاوانەوە
وا بە یٔسیر و بە سۆز یٔەیوت، دڵی یٔەتوانەوە

دەنگ و ڕەنگی وا نەبیستراوە و نەبینراوە لە کەس
کۆنە قەتماغەی برینی ناو دڵی یٔەکولانەوە

یٔەیوت، یٔەم ڕووپۆشە تەنیا ڕووی نەپۆشیوین و بەس
ڕووبەڕووی خۆمان، حقووقی ناینە ناو نسیانەوە

قەت نەبوو ڕۆژێ بە سەربەستی حەقێ داوا بکەین
بۆ بەشی خۆمان بچینە ساحە و مەیدانەوە

یٔەوەل و یٔاخر، خەتای یٔەم ڕووڕەشەی ڕووپۆشە بوو
بوو بە مانعمان، نە چووینە کۆمەڵی پیاوانەوە

دایگرن توخوا فڕێی دەن، بیخەنە تەندوورەوە
حەیفە ڕۆژی ڕوو، یٔەنێنە ناو شەوی دەیجوورەوە

زوڵمی یٔەم غەدارە بوو، حوکمی موساواتی نەهێشت
جنسی یٔێمەی خستە حاڵێکی لە پیاو پاڕانەوە

بۆ بەشی یٔێمە کفن بوو، وا لە دنیا و یٔاخیرەت؟
لێرە ڕەش، لەولا سپی، ببڕێ بە باڵامانەوە

حەز یٔەکەی پرسە، لە پیران و لە پێشینانی خۆت
کێ پەچەی دیوە بە ڕووی خاتوونی کوردستانەوە

کەی پەچە بۆتە سەبەب، بۆ عیفەتی جینسی لەتیف؟
کافری دڵ تیرە، دەخلی کوا بەسەر یٔیمانەوە

دایگرن بیگرنە ناو خۆتان و دەوری لێ بدەن
بەڵکوو بیبینم بە چاوی خۆم، بە ڕۆح کێشانەوە

لای بەرن توخوا، فڕێی دەن بیخەنە تەندوورەوە
حەیفە ڕۆژی ڕوو، یٔەنێنە ناو شەوی دەیجوورەوە

کۆمەڵێ بگرن لە دەوری، یٔەلوەداعی لێ بکەن
ناوی با بڕواتە ناو لافاوی یٔەم نیسانەوە

بیخەنە تابووتەوە، بینێن بە شانی عەزمەوە
بیخەنە قەبرێ، بە لووتکەی گردەکەی سەیوانەوە

تۆبە بێ یاڕەبی، دەفنی یٔەو لەوێ جایٔیز نییە
بیخەنە چاڵێکی قووڵی، گردەکەی گاورانەوە

مەجلیسێکی ماتەمی بۆ دابنێن و یەک بەیەک
وەرنە تەعزێکەی، بەدڵخۆشی و بەڕووی خەندانەوە

یٔەم سکاڵایە، بە فیکر و شیعری «نووری» تێ مەگەن
یٔەو کچە دەنگ خۆشە بوو، یٔەیوت بەدەم گریانەوە

دایگرن توخوا فڕێی دەن، بیخەنە تەندوورەوە
حەیفە ڕۆژی ڕوو، یٔەنێنە ناو شەوی دەیجوورەوە
۲۲:۰۶

  • نویسنده : شێخ نووری شێخ ساڵح